18_part

124 26 38
                                    

هەمیشە زۆربەی پیاوەکان نیگەرانی و خۆشەویستیان لە ڕێگەی هاوارکردن و سەرزەنشتکردنەوە دەردەبڕن یاخود بۆ پاراستن ڕێگری ئەو کارانە لە ئافرەت دەکەن کە حەز دەکەن و ئەنجامی بدەن ، پێیان وایە ئەمە پاراستن و خۆشەویستیە بەڵام بۆ ئافرەت ئەمە زیندانی و ئازار دانە ،
پێناسەی خۆشەویستی لای هەرکەسێک جیاوازە ، پێویستە یەکێک هەوڵبدات تێبگات یان ئەوەتا ئەو خۆشەویستیەی پێت دەدرێ لەلایەن کەسی بەرامبەر بەڕێگای خۆی تۆ قبوڵی بکەیت یان دەبێت کەسی بەرامبەر ئەو خۆشەویستیەی دەیبەخشت بەدڵ و ڕێگای کەسی بەرامبەر بێت ،
زۆر کەمن ئەو کەسانەی هاوسەنگی ڕادەگرن و ژیرانە ڕەفتار دەکەن .



یونگی بەخێرای وەک بایەکی بەهێز ڕۆشت بۆ شوێنەکەی سەحەر بەڵام پێیان وت کە ئەو چارەسەرەکەی تەواو بوە و ڕۆشتوە ، دواتر وەک شێت لە پێش خۆیەوە هەر گلەیی دەکرد و دەگەڕا بەدوای نیوا دا ، تا سەربازێک گەشت بە یونگی و وتی :-

خاوەنشکۆ زۆر بەدواتدا گەڕام ، سوپا ئامادەیە دەرۆن بۆ جەنگ و چاوەڕێی تۆ دەکەن لەبەردەم دەرگای کۆشک

یونگی توڕە بوو وتی :- لەکەیوە بۆ قسە ناکەیت ها

لەگەڵ سەربازەکەیە بەخێرای ڕۆشت بۆلای سوپاکە ، سەحەر و ڕین و نیوا لەسەر ئەسپەکانیان هاتنە خوارەوە و هەموان سەریان دانەواند جگە لەسەحەر ، یونگی کە قژە زەردەکەی بەهەودا دەڕۆشت و دەهات ، جلە ڕەشی پاشایەتیەکەی و ئەو برینەی لەسەر ڕوخساری هەبوو هەیبەتێکی پێ دەبەخشی ، کاتێک بە توڕەیەکی زۆر و بێ باکیەوە سەیری دەکرد هەموان دەترسان تەنانەت تایهیۆنگیش ،
یونگی هەر کە بینیانی دەستی نیوای گرت و زۆر بە بەهێزی خستیە پشت خۆیەوە و بە چاوێکی پڕ توڕەیی و ئاوازێکی سەرزەنشتکردنەوە بە سەحەری وت :-

تۆ بەپرسی کێ بڕیارت داوە نیوا ببەی بۆ مەیدانی جەنگ ؟ تۆ کێی هەتا بڕیارێکی وا بدەیت ؟ چۆن بوێری ئەوەت کردوە

سەحەر درکی بە توڕەیەکەی کرد و کەمێک ترسا ، بۆیە بە دانایانە ڕەفتاری کرد و وتی :-
ببەخشە خاوەنشکۆ ، دەمویست پێت بڵێم بەڵام کاتم نەبوو

نیوا دەیزانی ئەگەر یونگی هێور نەکاتەوە ئەوا بەبێ ڕێزی قسە دەکات و کێشەیەک دروست دەکات ، دەزانێت لەبەر ئەو دەتوانێ دوژمنایەتی هەموو جیهان بکات ،
نیوای ویستی قسە بکات بەڵام یونگی پێشی کەوت و وتی :-
نیوا بۆ هیچ شوێنێک نایەت ، وە ئێستاش بڕۆن

سەحەر :- دەستی نیوا بەردە خاوەنشکۆ بەو جۆرە ئازاری دەدەیت

هەموان بە سەرسامیەوە سەیری سەحەریان دەکرد کە بەو شێوازە قسەی دەکرد و گرنگ نەبوو بەلایەوە دەکرێت چۆن کاردانەوەیەکی بەرامبەر بکرێت ،

My QueenWhere stories live. Discover now