16_part

107 25 67
                                    

Flashback

سەحەر کەبەدەست برینەکانی دڵ و جەستەیەوە دەیناڵاند ، ڕین داوای مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەی کرد ، کەلەگەڵ دکتۆری شاهانە هاتبوو بۆ چارەسەرکردنی ،

ئاماژەی کرد بە خزمەتکارەکەی کە شتێک بهێنێت بیدات بەجەستە و سەریدا تاوەکو برینەکانی و شوێن دەستی تایهیۆنگ دیارنەبێ ،
بەجوانی خۆی داپۆشی و مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەی پێیان دا

ڕین سەری خستبوە خوار و بەشەرمەوە وتی :-
ببەخشە خانمەکەم خاوەنشکۆ فەرمانی کردوە ، چاودێریت بکەم و بمێنمەوە تاوەکو پزیشک چارەسەرەکەت بۆ دەکات

سەحەر کە لەدڵەوە دەیویست هاواربکات و بڵێ پاشا بێ ڕەوشتەکەت ئاسایە ئەوانی تر خاتونەکەی ببینن و جەند هیچ و جێگەی بەزەیە بەڵام خۆی جڵەوە و کرد و بەدەنگێکی جدی وتی :- ڕووت وەربگێڕە

پزیشکەکە :- ئێستا مۆڵەتم بدەن سەیر برینەکەی قاچ و سەرت بکەم

سەحەر :- کاری خۆت بکە

جەندین پشکنینی بۆ کرد و سەری سوڕما کە جەستەی وەک ئەوەی ئاژەڵێک پەلاماری دابێت هەر شوێنی چرنوق و ددانە و هەموو شوێنێکی خوێن و شین و مۆر بوەتەوە ، بەڵام بە ئاسایی لەگەڵ پەرستارە کچەکە برینەکانی پاک کردەوە و جەندین دەرمانی گیایی بەکارهێنا بۆی ،

تەواوی کاتەکە هیچ دەنگێک لەسەحەرەوە نەبسترا سەڕەڕای ئەو هەموو ئازارە بەڵام بێدەنگ بوو و لەبیرکردنەوەکانی خۆی ڕووچوو بوو
تەنها بە قسەی دکتۆرەکە دەسوڕایەوە و دەجوڵا ،

دوای ئەوەی بەبێ باکی وتی :- دکتۆر تا جەندی تر ناتوانم شەڕ بکەم بەم برینانەمەوە ؟

دکتۆر :- دوو هەفتە

سەحەر :- ڕێگایەک هەیە تا من هەر ئەمڕۆ بڕۆم بۆ شەڕ و برینەکانم ئازاری نەبێ یان نەکرێتەوە ؟

دکتۆر :- ڕێگایەک هەیە بەڵام ئەوە زۆر مەترسیدارە

ڕین تەنها گوێی دەگرت و بە زانخوازیەوە

سەحەر :- بیڵێ چیە ؟

دکتۆر :- برینەکانت دەتوانرێ بسوتێنرێ و بیدورینەوە و دواتر بە ژەهری گوڵی فەیلەسوف تێکەڵ بە جۆرە گیایەکی سڕ کردن بکەین و برینەکانتی پێ داپۆشین ، بەو جۆرە هیچ میکرۆبێکی تێ ناچێت و هەست بەئازار ناکەیت و خوێنی جەستەت مەین دەبێت و نایەتە دەرەوە ،
بەڵام ئەمە لەماوەی دوازدە کاتژمێردا کاریگەریەکانی دەست پێ دەکات و کەم کەم لاواز دەبیت و ئارەق دەکەیت و دەتکوژێ

سەحەر :- ڕێگایەک نیە دوای دوازدە کاتژمێرەکە کاریگەری نەمێنێ؟

دکتۆر :- تەنها شەهری ماری کوبرای ڕەشی هندی ، تەنها ژەهرێکی تر دەتوانێ ژەهر لەناو بەرێت ، هەردوکیشی لە مەترسیدارترین ژەهرەکانی جیهانن ، خانمەکەم هێشتاش دڵنیایی نیە بۆ ئەو کارە و تەنها لە کتێبەکان باسکراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژەهرە زۆر دەگمەنە و جەندین ڕۆژی دەوێ بۆ ئەوەی دەستت بکەوێ و یاسایش نیە

My QueenWhere stories live. Discover now