9_part

133 28 38
                                    

هەندێک مرۆڤ هەن ، بۆ شکاندی مرۆڤەکانی تر خۆیان دەگەیەنن ئاستێکی زۆر نزم ، کەرامەتی خۆیان دەخەنە ژێر پێڵاوەکانیان و دوای هەوەس و توڕەیی و هەستەکانیان دەکەون .


شەو بوو ، سەحەر لە ژوورەکەی خۆی دانیشتبوو و بیر لەم جەند ڕۆژە دەکردەوە و لەگەڵ خۆی ئەدوا و شیکردنەوەی بۆ بارودۆخەکان دەکرد
دەیویست بەتەواوی تێبگات و بابەتەکان بۆخۆی یەکلای بکاتەوە

سەحەر

_ دڵم بەخێرای لێی ئەدا ، نازانم بۆ دەترسام ڕووبەروی ئەو خەڵکە ببمەوە
قاچەکانم سڕ بوو بوون ، هەرچەند نیوا هەوڵی دەدا هێورم بکاتەوە و بەمیهرەبانی و هێمنی مامەڵەی دەکرد بەڵام نەمدەتوانی شڵەژانم کۆنتڕۆڵ بکەم ، بیرکردنەوە لەوەی دەوەستم لەبەرامبەر هەزاران کەس و جا ئەوانە هەر هەمان کەسن کە خەڵکەکەی منیان کوشت ، زەوی و خانوەکانیان سوتاند ، بەبێ هیچ بەزەیەک هەموو شتێکیان وێران کرد و دانەوێڵە خەزن کراوەکانیان برد ،
چاو و ڕوخساری هەندێکیانم دەناسیەوە ، ئەو جەنەڕاڵەی باوکمی برد وەک بارمتە کیم نامجون ، لەچاوەکانی ڕق و توڕەیی هەبوو ، خۆزگەم دەخواست چاوی یەک بەیەکیان دەربهێنم ،
نازانم بۆ وا هەستم کرد ئەوەی شەڕی لەگەڵ دەکەم هاوسەرم نیە بەڵکو دوژمنمە و ویستی کوشتنیم هەبوو
نازانم دەتوانم ببمە شاژنێکی باش بۆ ئەم خەڵکە یان نا بەڵام دەبمە ئافرەتێکی بەهێز کە کۆمەڵگایەکی پتەو بۆ خۆی بنیات بنێت لەنێو خاکی دوژمن ،
باش دەزانم ڕۆژێک هەوڵی کوشتنم دەدەن ، هەر بۆیە خۆم بۆ ئەو ساتانە بەتەواوی ئامادە دەکەم

خزمەتکار :-خانمەکەم بەڕێز یونگی لێرەیە

سەحەر :- بابێتە ژوورەوە
ئاخۆ ئەم پیاوە بەم نیوە شەوە چی دەکات لێرە ؟ دوژمنی تایهیۆنگە ، بەدڵنیایەوە دەیەوێت لاینگر بۆخۆی دروست بکات

یونگی :- شەوباش خانمەکەم
بمبەخشە کە بەم کاتە هاتووم

سەحەر :- فەرموو ، چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە

یونگی :- پێویستە لەسەر بابەتێک ئاگەدارت بکەمەوە




بۆلای تایهیۆنگ و دایکی

دایکی :- تۆ پێویستە چاو کراوەتر بیت ، ئەگینا هەموو وڵات و خێزانەکەت لەبەر هەوەسێک و سەرکێشیەک دەخەیتە مەترسیەوە

تایهیۆنگ :- دایکە پێم وتی ڕوونتر قسەبکە

دایکی نامەکەی خستە بەردەمی و وتی :- ئەوە بخوێنەوە و خۆت تێبگە

تایهیۆنگ نامەکەی کردەوە کە بەزمانی چینی نوسرابوو وجدەستی کرد بە خوێندنەوەی  :-

My QueenWhere stories live. Discover now