6_part

183 36 55
                                    

خودا هاوسەرگیری بە جل و بەرگ لێکچواندوە ،
هەر وەک دەفەرمێت :- ئەوانەی هاوسەرگیری دەکەن ببن بە پۆشاک بۆ داپۆشینی کەم و کورتی و نهێنیەکانی هاوسەرەکانتان ، پێغمبەر ( د .خ) دەفەرمێت قێزەونترین کەس لای خودا ئەوەیە بەشەو سەرجێی دەکات لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ڕۆژ باسی دەکات و ئاشکرای دەکات ...




نیوا بە نەرمی و میهرەبانیوە مەڵهەمی لە شانەکانی یونگی دەدا
بێ دەنگ بوو و خەم لە چاوەکانی بوو

یونگی : لەمن نیگەرانیت؟

نیوا : ئەگەر گرنگ بێت بۆت وام لێ ناکەیت
جا شەرمت نەکرد ئاوا قسەت کرد بە سەحەر!!

یونگی : بمبوورە مەبەستم نەبوو ئەو قسە بکەم سەبارەت بەو کچە
لەچاو و دڵی من تۆ جوانترین و سەرنجڕاکێشترین ئافرەتی دونیایت

نیوا : ئەگەر دەتەوێت من ئازادت دەکەم و بڕۆ ئافرەتێکی سەرنجراکێشە بخوازە ، ئافرەتێکی بێ بەرهەمی وەک منت بۆ چیە ،
هیچ نەبێت باببیت بە خاوەن منداڵ

یونگی هاواری کرد بەسەریدا و دەستی گرت و پەنجەی خەستە سەردەمی وتی :-
وسسس ، قسە مەکە
جارێکی تر گوێم لەو قسە نەبێت و دووبارەی مەکەوە
با کەس نەزانێت ، ئەم شتە تا مردن لەنێوان خۆمان هەر دەمێنێتەوە
دەشێت جەند جاری تر ئەمەت بۆ ڕوون بکەمەوە

نیوا دڵی پڕ بوو وتی :- بەڵام یونگی ...

یونگی بەهێمنی دەستی بەقژەکەیدا هێنا و وتی :-
من بەو جۆرە تۆم خۆش دەوێت و قبوڵمە گرنگی نادەم بە شتی لاوەکی






** بۆلای سەحەر و تایهیۆنگ


تایهیۆنگ زۆر توڕە بوو کە بەو جۆرە هاوسەرەکانی باسی دەکەن و لەپشتی خۆیەوە ، هەستا و ڕۆشت دەرگاکە بکاتەوە

سەحەر کە هەر بەوجلەی هاتبوو بۆ کۆشک لەسەر سیسەمەکە بوو
کۆکەیەکی بەهێزی کرد بانگی تایهیۆنگی کرد تاوەکو هەردوو هاوسەرەکەی بترسن و بڕۆن .

سەحر قۆڵی فالینەکەی تایهئۆنگی گرت و پێی وت :-

وازیان لێ بهێنە ، وای دابنێ دەردە دڵێکی ئافرەتانە بوو

تایهیۆنگ چاوەکانی سور کردەوە و قۆڵی لە نێو دەستی دەرهێنا و
برۆیەکی بەرز کردەوە پێی وت :-

دەردەدڵی ئافرەتانە ؟؟؟ ئەوە چی جۆرە بیرکردنەوەیەکە
چۆن دەبێت ئافرەت بەو جۆرە باسی هاوسەرەکەی بکات
لەجیاتی ئەوەی وەک بودا بیپەرستن کەچی بەخراپە باسی دەکەن ؟!
نەکا تۆش لەگەڵ ئەو جۆرە ڕەفتارانە بیت؟؟؟

My QueenWhere stories live. Discover now