گومان و قەلەقی ناخی مرۆڤ دەخۆن ،
ئاسودەیی سەرەکیرترین و خۆشترین هەستە مرۆڤ هەیبێت .خۆر هەڵهات و هەر یەک لە سەحەر و تایهیۆنگ و دایکی تەواوی ئەو شەوە بەخەبەر بوون و بۆ کەمێکیش خەو نەچوە چاویان ،
هەرکەسە و کۆمەڵێک بیرکردنەوە و پلانیان لە مێشکیان داڕشتبوو ،
خەو شتێکی کات کوشتن بوو بەلایانەوە ، بەبێ ئۆقرەیی چاوەڕێی بەیانیان دەکرد ،
چاوەڕوانی بۆ هەرشتێک ئازاربەخشە و ئارامی دەوێت
لەنێویان هەموویان تایهیۆنگ بێ ئۆقرە بوو ، بیرکردنەوە لەوەی کەسێکی نزیک و نێو خێزانەکەی خیانەتی لێ دەکات خەریک بوو شێتی دەکرد
بەناو ژوورەکەیدا هاتوچۆی دەکرد بەتاریکی و هەندێ جاریش دەچووە دەرەوە شمشێربازی دەکرد تاوەکو کاتی لێ بڕوات و کەمێک هێمن بێتەوە
بیری دەکردەوە ئافرەتێک چۆن دەتوانێت بگاتە ئەو ئاستە و لێی نەترسێ
لەکاتێکدا لەلای هەر جەنگاوەرێکی بەهێز ناوی بهێنرێ لەترسا بەزۆریش خەویان لێ ناکەوێت وە ئەو هاوسەرێتی و ئەگەر تەنها جەند هەفتەیەکیش بوو بێت پێکەوە لەژێر یەک سەقف بونە و هەمان خواردنیان خواردوە
چۆن دەکرێت کارێکی لەو جۆرە بکات ،
ئەو شمشێرەی لە ئەزیزێکت پێتدەکەوێ بەئازارترە لە بێگانەیەک ،ڕین جەند کەسێکی لێهاتووی دانابوو لە چواردەوری ژوورەکەی سەحەر و بەوردی چاودێریان دەکرد ،
سەرباز :- گەورەم تەواوی ئەمڕۆ خاتوو سەحەر نەچووەتە دەرەوە
ڕین :- ئەی خزمەتکارەکانی؟
سەرباز :- ئەوانیش هیچ جوڵەیەکیان نەکردوە
دەمەو ئێوارە بوو ، ڕین سەربازەکانی هەر لای ژوورەکەی سەحەر بەجێهێشت و ویستی بۆ تایهیۆنگی باس بکات هەرجەند گومانی زۆری هەبوو لە ڕەفتارەکانی سەحەر بەڵام نەیدەتوانی هیچ شتێک بە تایهیۆنگ بڵێت جونکە دەیزانی توڕە دەبێت و ڕازی نیە هیچ لەسەر خێزانەکەی بوترێت تەنانەت ئەگەر نزیکترین کەسیشی بێت
تایهیۆنگ لەگەڵ سامۆڕا و نامجون لەکۆبونەوە بوو لە ژووری کارکردنی
و گفتوگۆیان دەکرد سەبارەت بە کاروباری وڵات و خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەو جەنگە ترسناکەی کە چاوەڕێیان دەکرد و ئەگەری شکستی زۆر بوو
شانشینی هان گەورەترین ڕکابەری شانشینی مینگە و هەر لەکۆنەوە ململانێیەکی مەزن لەنێوانیان هەبوو ، بەهۆی ئارەزووی داگیرکاریەوە
بەتایبەت بۆ شاری جۆسۆن کە شوێنێکی تەواو هەڵکەوتە و پڕ پیشازیە لە وڵاتی کۆریا ،هەریەکەیان بەموڵکی خۆیان دەیانزانی ،نامجون بەنیگەرانی و نائومێدیەوە و سەری داخستبوو و وتی :- خاوەنشکۆ سوپاکەی ئەوان دوو هێندەی ئێمەن ، چۆن دەتوانین ڕووبەڕویان ببینەوە؟
YOU ARE READING
My Queen
Short Storyسەحەری شاژن ئەو کارە دەکات کە هەزاران پیاو پێی نەکرا دەکرێ زیرەکی و بوێری ئافرەت چی کۆمەڵگایەک بخوڵقێنێ ؟ ئەوەی شکۆی ئافرەت کەم دەکاتەوە و زیندانی دەکات هەی خودی ئافرەتە تایهیۆنگ : لەهەموو شت زیاتر کە من وێران دەکات چاوەکانتە سەحەر تۆ هەموو شتە جوا...