تۆڵەکردنەوە دەکرێ دادپەروەری بێت بەڵام ئەو تۆلەکردنەوەی حەکیمانە و دانایانە نەبێت ئەو دادپەروەیەی بەدەستی دەهێنێت لەگەڵیدا باج هەیە و وێرانکاری دێت ، هەرچەند لەسەر حەق بیت و ڕاستی لای تۆ بێت بەڵام ئاسودەیی نادۆزیتەوە و هەندێجار لەگەڵ کەسی ستەمکار تۆش نوقم دەبیت..
بەیانیە و کاتژمێرە هەشت دەبێت
تایهیۆنگ لەسەر لای ڕاستی خەوتبوو و ڕوو لەسەحەر کە چاوەکانی کردوە بەخراپی ڕاچەڵەکی و هاواری کرد ، دواتر بەجوانی دانیشت و سەیرکردنێکی سەرسام بوون و پێکەنینەکی شێتانەی دەشاردەوە کەبینی سەحەر قژە ڕەشەکەی کە هەمووی بەسەر شانیدا هاتۆتە خوارەوە و نیوەی جلەکانی شاردۆتەوە لە درێژی و پڕی و جوانیە
تایهیۆنگ وتی :- احم .. بەیارمەتیت دەتوانی ئەو نیگا توڕەیەت کەم بکەیتەوە و ئەو چەقۆیەی لە گورچیلەمت گیرداوە لابدەیت و بەهێمنی قسە بکەین
سەحەر کە توڕەیی لەچاوەکانی دەباری وتی :- چۆن توانیت بە زۆر سەرم دابنەوێنی لەبەردەم ئەو مەلایە؟
تایهیۆنگ بەهێمنی وتی :- ببورە ، بەڕاستی من ئەمەم نەدەویست بەڵام ناچار بووم ئەوە نەریتی ئێمەیە و هەموو خەڵکیش سەیری دەکرد ، ناچار بووم
سەحەر کە دوو دڵی و نیگەرانی لەدەنگ و ڕوخساری تایهیۆنگ بەدی کرد کەمێک هێمن بوە و بەڵام کەمێک جەستەی بریندار کرد و وتی :- بۆجارێکی تر ئەمە قبوڵ ناکەم ، جگە لە خودای خۆم سەر بۆ کەس نانوێنم بەڵامەوە گرنگ نیە ئەگەر لەبەردەم هەموو دنیا بیت ، چۆن تۆ ڕێزت بۆ نەریتی خۆت هەیە مبیش ڕێزم بۆ باوەڕی خۆم هەیە
تایهیۆنگ هەستی بەئازار کرد بەڵام هیچی نەوت بۆ بریندارکردنەکەی و وتی :- تۆ ڕاست دەکەیت ، من ڕازی بوم تۆ بکەمە هاوسەر خۆم پێویستە بەهەموو سیفەتێکەوە تۆ قبوڵ بکەم و ڕازی بم
سەحەر پشتی کرد لە تاهیۆنگ و بە بۆڵە بۆڵ و دەنگێکی ناسکەوە قسەی دەکرد و برینەکەی بۆ دەپێچایەوە و
لەناکاو دایکی دایهیۆنگ دەرگاکەی کردەوە ، سەحەر شەرمی کرد و وەک ڕێزێک هەستاوە سەرپێ و وازی لە برینەکەی تایهیۆنگ هێنا
دایکی برۆکانی گرژ کردوو وتی :- ئەمە چیە کوڕم ؟ بۆچی پاسەوان و خزمەتکار لێرەن ؟
تاهیۆنگ کە خەریک تەواوکردنی پێچانەوەی برینەکەی بوو وتی :- دایکە واباشتر کۆشک سیفەتی خۆی بۆ بگەڕێنینەوە ، چیتر چۆڵ نابێت هەمووتان دوو پاسەوان و چوار خزمەتکارتان هەیە و پێویستە وەک شاژن مامەڵە بکەن و هەموو کارەکان هین ئەوانە تەنها فەرمان دەکەن
دایکی :- ئەمانە پێویستی نەدەکرد ، تەنها ئەم کچە لێرە دەربکە و هەموو شتێک چارەسەر دەبێت
YOU ARE READING
My Queen
Short Storyسەحەری شاژن ئەو کارە دەکات کە هەزاران پیاو پێی نەکرا دەکرێ زیرەکی و بوێری ئافرەت چی کۆمەڵگایەک بخوڵقێنێ ؟ ئەوەی شکۆی ئافرەت کەم دەکاتەوە و زیندانی دەکات هەی خودی ئافرەتە تایهیۆنگ : لەهەموو شت زیاتر کە من وێران دەکات چاوەکانتە سەحەر تۆ هەموو شتە جوا...