یونگی هەر لەو بەیانیەی تایهیۆنگ دەرچوو بۆ جەنگ کردن ئەو ڕۆشت لەسەر کورسی شاهانە دانیشت و تاجی شاهانەکەی لەسەری کرد و قاچی خستە سەر قاچ و بەچاو و دڵێکی پڕ شانازیەوە وەستا بەرامبەر ئەو پیاوانەی ڕۆژێک لەڕۆژان خیانەتیان لێی کرد و دەسەڵاتیان لێ وەرگرت و وڵاتیان بە گەندەڵی وێران کرد ، هەستێکی بەهێزی هەبوو و دەیویست تاوەکو تایهیۆنگ دێتەوە وانەیەکی باشیان فێربکات و بۆیان بسەلمێنی ئەوان جەند گەمژە بوون و هەڵە بوون کاتێک ڕەتیان کردەوە ئەم ببێت بە پادشای وڵات ،
کۆبونەوەی لەژێر ناونیشانی ڕێک خستنی کاروباری وڵات و لەسەر ئەم بارودۆخە قسە بکەن وە پێویستە چی کارێک بکەن ،یونگی بە بزەیەکی پڕ لوت بەرزی و ڕقەوە وتی :-
هاوڕیانی بێ کەڵک ئێستا وەرن باسێکی ئەم بارودۆخەم بۆ بکەنوەزیری دارایی بە جدیەوە وتی :- تۆ پادشا نیت تەنها بۆماوەیەک کاروباری وڵات بەڕێوە دەبیت بۆیە بەو جۆرە رەفتار مەکە
یونگی توڕە بوو و دەنگی بەرز کردەوە و وتی :- پێت چۆنە دەمت بدڕم هەی مێ باز ، ئەم مۆری شاهانە نابینی ؟ یان جەستەی ئافرەت کوێری کردوی ؟؟
وەزیرەکە بێ دەنگ بوو و دوای ئەو هەڵسوکەوتەی یونگی کەس نەیدەوێرا بوێری وشەیەک بکەن ، دەیانزانی جەنگ درێژە دەکێشێ و ئەمیش بۆ ماوەیەک پادشا دەبێت و هەر هەڵەیەک بکەن دەیانکوژێ و سزایان دەدا
وەزیری کۆمەڵایەتی تفێکی قوت دا و هەوڵی دا ڕابێ لەگەڵ ئەم بارودۆخە و وتی :- خاوەنشکۆ خەڵک کۆمەڵ کۆمەڵ لەوڵات دەرەچن و هەندێکیش ناپاکی دەکات ، پێویستە کارێک بکەین ئەگینا وڵات پێش کۆتایی جەنگ شکست دێنێ
یونگی بە تۆنی دەنگێکی پڕ سەرزەنشت وتی :- ئەی ئێوە کارتان چیە ؟ هەر وەک گەمژەیەک هەر دەخۆن و دەخەون و دزی دەکەن ؟ جەنێک بۆ ڕێگریتان نەکردوە
هەمووان سەریان خستەخوار و ترس و ڕق لەدڵیاندا دروست بوو ،
نیوا کەلەتەنیشتی یونگی دانیشتبوو ، بەدەنگێکی میهرەبان و ژیریەوە وتی :-
_ ئەزیزم ڕێگە مەدە توڕەیی جڵەوی دانایت بکاتدەنگی نیوا و قسەکانی وەک ئارام کەرەوەیەک بوون بۆ یونگی ، کە نیوا ڕاست دەکات پێویستە هەستەکانم جڵەو بکەم و هێزی دانایی و زیرەکی خۆم نیشان بدەن هەروەها بۆ ئەوەش ، ئەمە کاتێکی تەواو گونجاوە
یونگی پێی خستە سەر پێ و بەهێمنی و پیاوانەوە وتی :- ئاگەداریەک بڵاوبکەنەوە کە پادشای نوێ دێت و وتار دەدات
وەزیر گشتی :- بەڵام ئەمە مەترسی دارە
یونگی :- بەم جۆرە دەتوانین بە خەڵک بڵێین ئێمە لەگەڵتانین لەهەر بارودۆخێک بێت و پێویستە متمانەم پێ بکەن و دڵنیایان بکەینەوە هیچ مەترسیەک لەناو شانشین نیە ، وە پێویستە بە دوژمن بڵێین ئێمە یەگرتووین و ناترسین
YOU ARE READING
My Queen
Short Storyسەحەری شاژن ئەو کارە دەکات کە هەزاران پیاو پێی نەکرا دەکرێ زیرەکی و بوێری ئافرەت چی کۆمەڵگایەک بخوڵقێنێ ؟ ئەوەی شکۆی ئافرەت کەم دەکاتەوە و زیندانی دەکات هەی خودی ئافرەتە تایهیۆنگ : لەهەموو شت زیاتر کە من وێران دەکات چاوەکانتە سەحەر تۆ هەموو شتە جوا...