19_part

162 29 29
                                    

جەنگی بێ بەزەیی و ڕوحی ستەمکاری مرۆڤەکان سروشتی ژیانیان تێکداوە ، بەهەرلایەکدا ئاوڕ دەدەیتەوە جەستە دەبینیت ، من دەترسم
دەترسم ئەو ڕێگایەم هەڵەبێ ، من لە ستەمکردن دەترسم ، هەر لەو ساتەوەی هاتوم بۆ ئێرە من بەتەواوی گۆڕاوم ، نازانم جەستەی ئازیز و هاوڕێیان و هاونیشتمانەکانم یان هاوار و ناڵەی سەربازەکان منی گۆڕی
یاخود ژیانکردن لەژێر یەک سەقف لەگەڵ تایهیۆنگ و هاوەڵانی منی گۆڕی ، ئێستا چیتر خۆم ناناسمەوە
شەڕی بەردەوامی هەستەکانم و ئەقڵم منیان بەتەواوی داگیرکردوە ،
خۆ گونجاندێکی تەواو بێ باکانەم نیشان داوە بەڵام من لەناخەوە دەلەرزم
بیری ڕەفەی کتێبخانەکەم دەکەم ، دەمەوێت لەگەڵ جاوید یاری بکەم
حەز دەکەم هاوار و بۆڵە بکەم بەسەر خوشکە بچوکەکانمدا ،
لەگەڵ ئایشە پێشبڕکێی گۆرانی ووتن بکەم ،
دایکە ، لەهەموو شت زیاتر بیری وشە دایکە دەکەم ،
هەرکات بیری گفتوگۆی توندەکانم بکردایە لەگەڵ باوکم دەڕۆشتم لەگەڵ تایهیۆنگ شەڕی باوەڕم دەکرد ، ئەو باوکمی بیردەهێنایەوە
داپیرەشم هەرچەند کۆنە باوەڕ بوو بەڵام هێشتا چیرۆکەکانیم بیر دێتەوە
ئەمە نیشتمانی من نیە ، لێرە خەریکم دەخنکێم ، خاک و خۆڵی ئێرە منی کرد بە دڕندە ، دەمەوێت نوقم بم و بۆهەمیشە وون بم .

سەحەر کە لەگەڵ خۆی ئەدوا بەو جۆرە هەستی بەلاوازی کرد و ئەو پشتە ڕاستەی کە هێزی خۆی پێ نیشان دەدا چەمایەوە ، نیوا خۆی گەیاندە پێی و دەستی خستە پشتی و پێی وت :-

_پشت ڕاست بکەوە و مەترسە ، من لەگەڵتم

خەندەیەکی بۆ کرد و گەشتە سوپاکەی تایهیۆنگە ، کە بەتەواوی گەماڕۆ درابوون و لە بارودۆخێکی تەواو سەخت بوون ، جونکە ژەنەڕاڵ گیۆ پێشتر پانزە هەزاری لە سوپاکەی لەنێو دارە چڕەکان حەشار دابوو وەک تەڵەیەک ، دواتر ئەو پانزە هەزاری تریش کە لەترسدا پاشەکشێیان کرد و پێش جەنگ ڕۆشتن دیسانەوە گەڕانەوە ، بەم جۆرە سوپاکەی یەکخستەوە و تایهیۆنگی گەیاندە لێواری مەرگ و شکست ،

سەربازەکانی هان هاواریان کرد و ئاماژەیان دا بەو سوپا بەهێزەی کە بەرەو ڕوویان دێت و لەبەر بەهۆزیان تۆز و خۆڵ دایپۆشی بوون ،

ڕاسامۆ  قاقا پێکەنی و زمانی بەدەوری لێویدا سوڕانەوە و وتی :-
خانم بەپێی خۆی هاتوە کەواتە زۆرباشە هیلاکی نەکردین

تایهیۆنگ نەیدەتوانی هیچ شتێکی بەخەیاڵدا بێت و هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو ،
نیوا و ئافرەتەکانی تر جیابوونەوە و لەنێو دارەکاندا خۆیان حەشاردا ، بەهۆی ئەو خۆڵەوە کە دروست ببوو نەبینران ،
سەحەر شمشێرەکەی بەرز کردەوە و هاواری کرد :-

_ یان نیشتمان یان مردن

هەمووی بەیەک دەنگ دووبارەیان دەکردەوە و جەند هەنگێک کەوتە پێش هەموویان بەتەواوی شێوەی سەرکردەی وەرگرت ،
تایهیۆنگ بەجۆرێک سەرسام بوو وەستا لە شەڕکردن و سەیری دەکرد،
سامۆڕا خەندەیەکی کرد و وتی :-

My QueenWhere stories live. Discover now