14_part

132 26 121
                                    

_ئەو شتەی زۆر ئازارم دەدات ، ئەوەیە من متمانەم کرد
هەمیشە پێم وابوو کەسێکی لێهاتووم و لە هەڵبژاردنی کەسەکانی دەوروبەرمیش بەو جۆرەم و کەس بوێری ناپاکی نیە ، ئەو شکۆی منی شکاند ،
لەچاوەکانیدا ئافرەتێکی جوامێرم دەبینی ، جەند ئارەزووی منداڵێک بووم لەو ، دەمویست هەموو شتێکی لەو بچێت ، جوانیەکەی ، خۆبەخشێکەی و زیرەکیەکەی ، هەستت بەگەرمی قسەکانی دەکرد کاتێک باسی خێزانەکەی دەکرد ، میهرەبانی هەموو ڕوخساری داپۆشیبوو ، نیوەی شەو نوێژی دەکرد و بەگریانەوە نزای بۆ خێزانەکەی دەکرد ، هەمیشە بیرم دەکردەوە ئەگەر ئەم ئافرەتە منی خۆش بوێت بەو جۆرە نزام بۆ دەکات ؟ ئایە بەو ڕێژەیە خۆشی دەوێم کە بۆم بگری کاتێک نیم ؟ واتا دەکرێت دوای مردنم کەسێک شیوەنم بۆ بگێڕێت بۆ هەتاهەتایە ؟ ژیان بەخشندەیی دەنوێنێ ئافرەتێکی بەو جۆرە منی خۆش بوێت ؟ هەستم دەکرد فێری خۆشەویستی دەبم ، پێناسەی ئەو هەستە لای من پەیوەست بوو بە تەنها جەند حەزێکی جنسی و تەواو ، شتێک نیە بەناوی بەخشینی بێ بەرامبەر و هەستی قوڵ ، بەڵام ئەو خێزان و نیشتمانەکەی خۆش دەویست و خۆی دەکردە قوربانی لە پێناویدا بەبێ هیچ وەرگرتنێک ، ئەو بەشێوازی تایبەتی خۆی شتەکانی خۆش دەویست و بە ڕێگایی خۆی دەری دەبڕی ،
هەمیشە بە نهێنی چاودێریم دەکرد ، دەمویست بزانم چۆن مامەڵە دەکات لە نامۆیدا ، بەڵام سەحەر ئافرەتێکی حەکیم و دانا بوو هەمیشە کتێبی دەخوێندەوە و دەهات لەگەڵ من گفتوگۆی دەکرد ، بۆچونی خۆی دەوت و گرنگ نەبوو بۆی کە من یان هەرکەسێکی تر هاوڕای ئەوین یان نا
چاونەترس و بوێر ، نازانم بۆ بەڵام نیوای لەهەموان خۆشتر دەویست ، هەمیشە پێی دەوتم ئەو لەهەموومان کەسێکی بەهەست و ئاقڵترە ،
ئێستا نامەوێت مێشکم ئەوە قبوڵ بکات کەسێکی لەو جۆرە خۆی کەم دەکاتەوە بۆ ناپاکی کردن ، جونکە ئەوە سیفەتی ترسنۆکەکان ئەویش بەو جۆرە نیە .

_کاتێک خزمەتکارەکە پێی وتم سەحەر بە ئاگا هاتۆتەوە ، لەدڵوە تروسکایەک هات ، نازانم بۆچی هەستم بەخۆش حاڵی دەکرد بەڵام لەهەمان کاتیشدا ئارەزووی مردنیم کرد ، هەستە دژ بەیەکەکان من دەکوژن ، نە دەمەوێت بمرێت نەدەمەوێت بژی ،

_بە خواردنەوەکەی دەستم خێرا هەستامەوە و بەسەرخۆشی بەنێو کۆشکدا ڕام دەکرد بۆ ژوورەکەم تاوەکو بیبینم ، نازانم بۆچی دەمویست گوێم لەدەنگی بێت کاتێک ناوم دەهێنێ ، دەمویست ڕوونکردنەوەم بۆ بدات و نازانم ئەو دیمەنە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نیە بەڵام بۆچی دڵم پێم دەڵێت شتێک هەیە ، شتێکی نامۆ من نایزانم ، هەرگیز گوێ لە هەستەکانم ناگرم دەنگی ئەقڵم زاڵە و بەرزترە بەڵام ئەمجارە نا ، هەستەکانم بەهەموو بونیانەوە هاوار دەکەن و دەڵێن دەرفەتێکی تر بدە و بڕیاری خێرا مەدە

_وەک شێت ڕام دەکرد و ڕین بەدوامەوە هات ، پێم وایە دەترسا کەسێک بەو جۆرە من ببینێ و ناوبانگم بکەوێت مەترسیەوە ، ئەو لەدەرەوە پاسەوانی دەکرد و ئامۆژگاری پاسەوانەکانی دەکرد ،
کە چوومە ژوورەوە بینیم سەحەر چاوە گەورەکانی کردۆتەوە ، ڕەنگی بەتەواوی زەرد بوە ، ژێر چاوی قاوایی و بڕژانگی جەند تاڵێکی لەسەر گۆنایی بوو ، لێوی وشک و شەق ببوو ، دەستە شمشاڵیەکانی هەستم دەکرد زەعیفتر بووە ، شوێنی برینەکەی قژی پێوەنەماوە ، قژەکەی بەتەواوی تێک چووبوو ، جلەکانی شینی ئاسمانی بوون و کەمێک لە قاچی دیاربوو

My QueenWhere stories live. Discover now