12:00 P.M
Pove Elenaئەمڕۆ تەواو جیاوازە هەستەکانم تێکەڵن نازانم کە بە ڕۆشتنم هەڵە دەکەم یاخود نا دڵ تەنگ و قەلەقی و نیگەرانی و ترس و مەراق هەستەکانم خەریکە دەمخنکێنێت سەیر نییە 18 ساڵی تەمەنم لێرە بردۆتە سەر شارەکەم یەکێکە لە تایبەترین بەشەکانی ژیانم لەگەڵ ئەوەش ئێستا ناچارم بڕۆمە شوێنێکی تر کە شارەزایی ژیان کردنیشینیم من ئێستا دوای خوێندن لە قۆناغی دوانزەیی ئامادەیی لە کۆتایدا نمرەیەکی باشم بەدەست هێنا بەڵام بۆ تەواوکردنی زانکۆکەم پێویستە بارسێلۆنا جێبێڵم و بڕۆمە مەدرید ئایا ئەوە قورس نابێت بۆ من دایک و باوکم دڵ تەنگ و پەرێشانن دایکم تا ئێستاش دژی ڕۆشتنی منە باوکیشم دڵ تەنگە بەڵام دەری نابڕێ ئاخر گرینگترین شت بۆ باوکم دوای خێزانەکەی خوێندنە ئەو دەیەوێ خوێندنەکەم تەواو بکەم تا داهاتوویەکی باشم هەبێت هەمیشە ئەوە دێنێتە بیرم کە ئەو و دایکم تا سەر بۆ من نابن توڕە دەبم کە وا دەڵێت بەڵام ئەوە ڕاستیەکەشە ئێستا دەبێت بخەوم بەیانی زوو بە یەکەم فڕۆکە بارسێلۆناکەم و خێزان و هاوڕێکانم جێ دێڵم و بەرەو مەدرید دەڕۆم. " تێنووسی یادگاریەکەمم داخست و ڕۆشتمە سەر جێگاکەم خەوم نایە بەڵام پێویستە بخەوم تا سبەیی خەبەرم بێتەوە"
06:00 A.M
بەیانیەکی تەواو جیاواز دەنگی چۆلەگە و هاواری منداڵەکان کە دڵخۆشی یەکەم ڕۆژی قوتابخانەن هەڵسام پەردەکانم لادا و پەنجەرەکەم کردەووە هەر زوو تیشکی خۆر دزەی کردە ژوورەوە و بۆنی هەوا پاکەکە سیەکانمی پڕ کرد کزە بایەکی فێنک دەهاتە ژوورەوە قژمی پەرش و بڵاو کردەوە چاوەکانم داخست و چێژم لەو سروشتە جوان پاکە وەرگرت ناکرێ هێندە ئاشقی ئەم ئاو و هەوایەبم ئاسمان جوانیەکی تایبەتی هەیە باڵندەکانیش ئەو تایبەتیەیان زیاتر کردووە کە هەرگیز ناتوانی دەسبەرداری سێرکردنی بیت خوا گیان چەند بە جوانی ئەم نەخشەی کێشاوە چەندە تایبەتە خودایە،
***
ڕۆشتمە حەمام و بە خێرایی خۆم شووشت و قژم وشک کردەوە و خۆم گۆڕی جانتاکەم ئامادەکرد تەنها جانتایەکم دەرهێنا تا لە نێوو فڕۆکەکە لەبەر دەستم پێت هێتفۆن و وایەر شەحن و موبایل و چاویلکە چەند شتێکی تری پێویستم خستە نێووی و ڕۆشتمە خوارەوە
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
![](https://img.wattpad.com/cover/369169512-288-k944733.jpg)
YOU ARE READING
♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡
Misterio / Suspenso− ڕقـــت لــــێـــمـــە؟ + ڕقـم لــێـت نـیـیـە، چـونـکـە ڕقـلــێــبــوونــیـش هــەســتــە مـــن هــیــچ هــەســـتــێــکـــم بـــۆت نــیــیــە! دایــکــە گەورەبوون بەو شێوەیە نەبوو کە تــۆ و بــاوکــە باستانکرد بۆم خـــۆشـــەویـــســـتــیــش بەو جۆرە...