2.♡یەکەم بینینی ئەو♡

174 24 24
                                    

"زەردەخەنەکەت بەسە تا بتوانێت بێ ئاگا و بێ هۆشم بکات لەنێوو ئەم ژیانە جەنجاڵیەدا"



06:07 ئێوارە

"ئێوارە خەبەرم بۆیەوە هەستام دەمووچاوم شۆری و قژم ڕێک خست و خۆم گۆڕی چوومە خوارەوە تا یارمەتی خاتوو ماریا بدەم سەرەتا چوومە بۆ لای سۆفیا لە ژوورەکەی نەبوو بۆیە ڕۆشتمە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە خاتوو ماریا خەریکی دروستکردنی خواردن بوو بۆنێکی زۆر خۆشی هەبوو بەڕاستی سۆفیاش یارمەتی دەدا و خەریکی ئامادەکردنی زەڵاتە بوو ڕۆشتم یارمەتیان بدەم

ئێلینا: سڵاو من چۆن یارمەتیتان بدەم؟

سۆفیا: سڵاو نا هیچ نییە هەموو شت ئامادەیە دواتر پێکەوە مێزەکە ئامادە دەکەین

ئێلینا: باشە کەواتە

خاتوو ماریا: تۆ دانیشە کچم خۆت تازە هاتوویتە

ئێلینا: نا ئەوە کەی قسەیە پورێ گیان

سۆفیا: ئەوەنە حەزت بە ئیشە دەی وەرە با مێزەکە ڕێک بخەین کەمێکی تر باوکم و ئەوان دێنەوە
"بە پێکەنینەوە"

ئێلینا: باشە قاپەکان لە کوێن با من ئەوانە دانێم؟

سۆفیا: ئەو تاکەیان بکەرەوە ئەوەی خوارەوە ناوەڕاست

ئێلینا: تەواو سوپاس

"من قاپەکانم دانا و لەگەڵ سۆفیا مێزەکەمان ڕێکخست چاوەڕێی باوکی و براکەیمان دەرد بەپەرۆشم بۆ بینینی بڕاکەی یاریزانێکی باشی ئێستایە وایە لە ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات بەڵام بەڕاستی من زوو بوومە فانی زۆرجار بە سۆفیام دەووت تا بە تەواوی نەهاتۆتە مەدرید پەشمانیکەوە با بێتە بارسا پێکەناوییە بەڵام سەڕەڕای ئەوەی هاتۆتە مەدرید کەچی ئێستا دەتوانم بیبینم"

سۆفیا: دایکە باوکم گەڕایەوە بۆچی هێشتا بێلینگام نەگەیشت خۆ وتی زوو دەگەڕێمەوە؟

"بەڵێ براکەی سۆفیا ناوی (جود بێلینگام)ە لە ئێستادا بە باشترین یاریزانی لاو ناودەبردرێت لەیەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید باشترین ئاستی خۆی دەرخستووە وابزانم بۆ ئێستا گرانترین یاریزانی تۆپی پێیە"

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now