23. ونـبـوون♡

29 8 3
                                        

> "لە من ون بوویت، بەڵام دڵم باوڕیی هەیە
رۆژێک هەموو ڕێگاکان دووبارە بۆ لای تۆم دەهێنن"

♡♡♡♡♡♡♡♡♡


POV: Elena

فرمێسک وەک ڕوبار لەچاوم دەڕژا دڵم خەریک بوو گڕی دەگرد

ئێلینا: سـ سۆفیا چی ڕوویداوە؟ بـ بێلی باشە؟

سۆفیا: ئـ ئێلینا لەکوێی وەرەوە بۆ ئێرە کـ کاکم بانگی تۆ دەکات خێراکە

دوای ئەو هەموو گریانە لەکۆتایدا زەردەخەنە هاتە سەر ڕوخسارم گوێم لە دەنگی سۆفیا دەبوو لە مۆبایلەکەوە کە تێکەڵ بوو لە گریان و پێکەنین

ئێلینا: خوایە گیااان زۆر سوپاس زۆر سوپاس خوااایە

سۆفیا: ئێلینا زوو وەرە خێراکە

ئێلینا: ئـ ئێستا دێم ئێستا

بە دەستەکانم فرمێسکەکانی ڕوخسارم بە ڕاکردن چوومە دەرەوە لە بنکەکە و گەڕامەوە نەخۆشخانە نازانم ئەم ڕێگایە بۆچی ئەوەندە دوور و درێژ بۆتەوە

گەیشتمە ڕاڕەوی نەخۆشخانەکە کاکە جۆب لەوێ وەستا بوو وادیار بوو چاوەڕێی منی دەکرد

ئێلینا: کاکە بێلی باشە وایە؟؟؟ بانگی من کردووە کوا لەکوێیه

جۆب: تەواو تەواو ئارامبەوە ئەو ئێستا زۆر باشە گواستیانەوە ژووری ئاسایی لێرە چاوەڕێی تۆبووم تا کە هاتیت لێرە نەدیت نەترسیت وەرە با بڕۆین سۆفیا لەلای ئەوە

ڕۆشتینە لای ژوورەکەی بێلی سۆفیا هاتە دەرەوە کە منی بینی ڕاستەوخۆ لەباوشی کردم

سۆفیا: ئەو هاوسەرە گەمژەیەت زۆر ترساندمانی زۆر

ئێلینا: تەنها با باش بێتەوە تۆڵەی ئەمانەی لێ دەکەینەوە

هەردووکمان لەگەڵ فرمێسکەکانماندا پێکەنین

جۆب: سێر سێر ئەم جادوگەرە دڕندانە کچم بچۆ لای هاوسەرەکەت دەی

بە دەستم فرمێسکەکانم دووبارە سڕیوەو هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە

یەکەم شت کە بینیم ئەو کەسە بوو کە هۆکاری خۆشبەختی منە لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو ڕوو لەلایەکەی تر کردبوو کە هەستی کرد یەکێک هاتوە ڕووی وەرگێرا چاوەکانمان پێکەوە بەستران

بێلینگام: هاتیت

بە هەنگاوی بچوک بچوک لێی نزیک بوومەوە لە تەنیشت جێگاکەی کورسیەک هەبوو دانیشتم بە دەستێکم دەستی ئەوم گرت و ئەوەی تریشم لەسەر ڕوخساری دانا و بە قوڵی سێری ڕوخساریم دەکرد

بێلینگام: باوش نییە؟

بەڕاستی من هیچ ئاگاداری خۆم نەبوو تەواو شەکەت بوو لەناکاو وەک ئەوەی بورکانێک لەناخم بتەقێتەوە سەرم خسته سەر دەستەکانی زۆر بە خراپی دەستم کردە گریان

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now