13. ♡خۆشمدەوێی♡

74 12 20
                                    

"خۆشمدەوێی وەک بڵێی لە دونێادا تەنها تۆ هەی"

POVE: Elena

کاژمێر شەشی بەیانی، زوو هەڵسام ڕۆشتمە گەرماو و دواتر خۆم ئامادەکرد بۆ زانکۆ بێلینگام هێشتا خەوت بوو، لەوەتەی لەسەر جێگاکە لە تەنیشتم دەخەوێت خەوی گران بووە هههه داماوە وادیارە کە لەسەر قەنەفەکە دەخەوت لەبەر ئازار زوو هەڵدەستا

ڕۆشتم تا خەبەری بکەمەوە بەڵام لەنێوو ڕوخساریدا نوقوم بووم، ڕوخساری هێمن و میهرەبان دیارە هەر خۆی ئەو لە ناخیشەوە زۆر میهرەبانە کەمێک توڕەیە بەڵام لای من هەرگیز توڕە نەبووە

سەرتا تەنها دەمووت سەرسام بوونێکی ئاساییە، من سەرسامی زۆر یاریزان و کەسایەتی بووم بەڵام بێ ئاگاداری خۆم سەرسام بوونم بە جود گۆڕدراوە بۆ خۆسویستنێکی بێ سنوور

سەڕەڕای ئەوەی دەزانم خۆشی ناوێم بەڵام ناتوانم دەست بەرداری خۆش ویستنی ببم، بوونی لەلای من وام لێدەکات هەست بە ئاڕامی بکەم هەست دەکەم پارێزراوم

لەدوای مردنی دایک و باوکم هیچ نەم دەتوانی بە ئاسودەیی بخەوم بەڵام بوونی ئەو لەسەر جێگاکە لای من ئاسودەم دەکات

چۆن ئاوات لە من کردوە کوڕەکەی مەدرید چۆن؟

ئێلینا: خۆشمدەوێی....

ئێلینا: ناکرێ تۆش ئاوا بیت؟

ئێلینا: بۆچی ناکرێ ئەم خۆشەویستیە یەک لایانە نەبێت؟

ئێلینا: سەڕەڕای هەموو شتێک هەر خۆشمدەوێی تەنانەت کە دەزانم هەرگیز منت خۆش ناوێت

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now