14. ♡دانیاڵ♡

119 17 44
                                        

"ژینی پێش تۆم لەیاد نییە"

POVE: Elena

ئێستاش کە چاوەکانم دادەخەم هەست بەو گەرمیە دەکەم کە لەنێوو باوەشی ئەودا هەمبوو، پەپولەکان خەریکە گەدەم دەخۆن کە دێتەوە بیرم

دوای ئەو کاتی سەر شەقامەکە دادە ئەمیلیا بانگی کردین تا نان بخۆین کە ئێمەی لە باوشی یەکتری بینی چاوەکانی گەشانەوە

نانی بەیانیمان خوارد مامۆژنم لەماڵەوە بوو بەڵام مامم دوای ناخواردن ڕۆشتە دەرەوە بێلی لە ڕاهێنانە من نزیکەی چارەگێکە گەڕاومەتەوە ماڵەوە دووباره نامەیەکی نوێشم بە دەست گەیشتووە

ڕۆشتمە هۆڵەکە مامۆژنم لەوێ بوو کە منی بینی کەمێ شڵەژا و نائاسودە بوو

ئێلینا: ئێوارە باش

مایە: ئێوارەت باش کچم

ئێلینا: مامۆژن؟

مایە: گیان؟

ئێلینا: تۆ لێرە ئاسودە نیت؟

مایە: نا کچم ئەوە بۆ دەپرسی؟

ئێلینا: تۆ ئاسودە دیار نیت
مایە: من تەنها... تەنها..

ئێلینا: هەر یەکە لەو ڕوداوانەی لە ڕابردوو ڕوویان داوە هەڵەی تۆ نەبوونە بۆیه هەست بە تاونباری و شەرمەزاری مەکە تکایە

مامۆژنم نەیتوانی خۆی بگرێت دەستی کردە گریان

مایە: من نەمتوای دژی بڕیارەکانی مامت بوەستم ئێلینا

ئێلینا: دەزانم

مایە: ئەو زیادە ڕۆیی کرد و داپیرتی لە بینینی تۆ و دایک و باوکت بێ بەش کرد

مایە: بابەتەکە حەقی دایک و باوکت بوو بەڵام...

دووبارە سەری نزم کردەوەی بە کوڵ گریا

ئێلینا: مەگری تکایە ئەوانە هەڵەی تۆ نەبوون

نەمتوانی بەرگە بگرم و ڕۆشتم لەباوشم کرد نامەوێ هیچ کەس لەبەرامبەرم بگریت،

ئێلینا: دایکم تۆی خۆشدەویست مامۆژن، هەر کەسێکی تریش بوایە لە شوێنی تۆ هەمان شتی دەکرد تۆ ناچار بووی لای هاوسەرەکەت بیت تۆ هەڵە نەبووی

مایە: نەخێر دەبوو لای ڕاستی بووبام

سەری نزم کردەوە بۆ زەویەکە

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now