11. ♡گۆڕانی جود♡

106 12 25
                                    

"خۆشمدەوێی وەک ئەوەی سبەی بمرم
بیرت دەکەم وەک ئەوەی تاهەتایە بژیم"

دوو هەفتە دواتر

POVE: Elena

شتەکان ئێستا جیاوازن گۆڕاون نازانم بەڵام تەنها ئەوە دەزانم جود وەک و پێشتر نییە زیاتر گرینگی پێدەرە خەمخۆرتر بووە وەک بڵێی ئەو کوڕە بێ هەستە نەبوو کە من هاوسەرگیریم لەگەڵی کرد

دەکرێ بەهۆی ئەوەی بەزەیی پێمدا دێتەوە ئاوا ڕەفتار دەکات؟ بەڵام گەر ئاواش بێت ڕەفتارانی وا دەکەن هەرگیز نەتوانم دەست بەرداری خۆشەویستی ئەوبم وا دەکات هەموو چرکەیەک زیاتر لە پێشتر خۆشم بوێت

سەرم لێ شێواوە بەتایبەتی بەو نامانەی چەند ڕوژێکە بە بەردەوام بۆم دێت نازانم هی کێن بەڵام لە زانکۆ و لە ماڵەوە و لەو شوێنانەی بۆی دەڕۆم هەمیشە نامەیەکی لێیە بۆ من بەڕاستی دەترسم ناتوانم بە کەسیش بڵێم

بێلینگام: من هااااتم سێڕکە چیم هێناوە تۆ حەزی پێ دەکەی

دەنگی بێلینگام منی لە خەیاڵەکانم دەرکرد وەک هەموو جارێک بە کۆمەڵێ زەرف هاتە ژوورەوە و لەسەر جێگای خەوەکە داینا منیش لەسەر کوریسەکەم هەڵسام

ئێلینا: دووبارە چ شتانێکت هێناوە؟

بێلینگام: هەڵی بێنە دەی

ئێلینا: یااا جود تکایە بوەستە لە کڕینی ئەو هەموو شتە بەڕاستی پێویست ناکات

بێلینگام: دەی من خۆم حەزم لێیە تۆ هەقت نەبێ

توڕەبونێکی مناڵانەی کردوو و دواتر لە یەکێک لە زەرفەکان دوبێکی پاندای دەرکرد، بڕواناکەم من پاندام زۆر خۆشەوێت تکاااایە

ئێلینا: ئێ ئەوە چییە بۆ چیتە

بێلینگام: ئەوە بۆ ئانام کڕی تۆ حەزت بەو شتانە نییە

یااا دەمەوێ بگریم بەڵام من دەمەوێت

ئێلینا: ئێ ئێ خۆ ئانا دوبی زۆری هەیە شتی تری بۆ بکڕە ئەمجارە تۆش

بە بێ باکانەوە وتم و ڕووم سوڕاند تا بڕۆمەوە لای مێزەکەم

بێلینگام: ئمم ڕاستەکەیت ئەی چی لەمە بکەم؟ تۆ دەتەوێ؟

ئێلینا: هههه نا گیانەکەم من بۆ چیمە هههه

بێلینگام: بەڕاست دەی تەنها گاڵتەمکرد ئەوەم بۆ تۆ کڕیبوو

بەخێرای ڕۆشتم و لە دەستی وەرمگرت

ئێلینا: بەڕاستیتە یانی بۆ من کڕیوتە؟

نەمدەتوانی زەردەخەنەکانم بشارمەوا توخوا

بێلینگام: سوێند دەخۆم بۆ تۆم کڕی

ئێلینا: زۆر سوپاس زۆر سوپاس

وەک مناڵ ڕەفتارم دەکرد تا هاتمەوە هۆشی خۆم سێری بێلینگامم کرد بە پێکەنینەوە سێری دەکردم

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now