10. ♡من لەلای تۆم♡

81 15 20
                                    

"هەستی تاوانباری لەمندا
لەڕاستیدا لەتۆوە سەرچاوەی گرتووە"

POVE: Bellingham

ماڵەکە هەمووی سەراو ژێر بوو زەویەکە هەمووی شوشەی شکاوە دەنگی هەنسکی گریان ژوورەکەی پڕ کردبوو، ئەوە دەنگی ئێلینایە؟ بەڵێ ئەوە ئێلینایە ئەو دەگری بەڵام بۆچی

ئەمیلیا بە بێدەنگی لەسەر یەکێک لە قەنەفکان دانیشتووە و دەگری وادیارە نەێتوانیوە هیچ بکات تا ئێلینا ئارام بکاتەوە

کە ئێمەی بینی خێرا هەڵسایەوە و هاتە لامان ئێلینا لەسەر زەوێیەکە دانیشتبوو لەنێوو گریانی خۆی وون بوو بوو لە دڵمدا هەستم بە ئازار کرد بە بینینی ئەو

ئەمێلیا: گەڕایتەوە ب ب بەڕێزم

بێلینگام: لێرە چی ڕوویداوە دادە؟

هالاند: ئەڵێی جەنگی جیهانی ڕوویداوە واو؟

بە چاوە سورەکانم سێرێکی هالاندم کرد و ئەویش خێرا بێدەنگ بوو

هالاند: تەواو تۆش بێدەنگ بووم

بێلینگام: دادە قسە دەکەی ئەم ماڵە بوایە چی ڕوویداوە لە هەمووی گرینگترین ئێلینا بۆچی حاڵی وایە؟

ئەملینا: ل ل لێکۆڵەری هەنسکی گریان لێکۆلەری دۆسیەکەی دایکی و باوکی لێرە بوو

بێلینگام: ئێ دەی بڵێ چی بوو شێت بووم

ئەمێلیا: وتی وتی کە دایکی و باوکی ئێلینا بە ڕوداو نەمردوون بەڵکوو
ئەمێلیا خۆی نەگرت زیاتر دەستی بە گریان کرد

بێلینگام: دادە توخوا قسە دەکەی من دەترسێنی؟

ئەمێلیا: وتی وتی کە ئەوان ئەوان کوژڕاون بەڵێ بەڵێ یەکێ ئەوانی کوشتووە ئەمێلیا بە قوڵی دەستی کردە گریان

بەخێرایی بۆلای ئێلینا ڕۆشتم نازانم چۆن بەڵام تاکە شت کە هاتە مێشکم بیکەم ئەوە بوو لەباوەشی بکەم بەڵێ ئەو لەباوەشکرد بەڵام ئەوە چ هەستێکە من هەمە خەریکە دڵم لە  لاشەم دەردەچێت، ئەویش بە توندی منی لەباوەش گرتەوە زۆر بە توندی

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now