Flashback
پیاوەکە بە دەست کێشێکی ڕەشەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکە دەڕوات کە بەهۆی ڕووداوەکەوە تەواو وێران بووە
؟؟؟: ئەلڤارۆ چیتە؟
ئەلڤارۆ: تـ تۆ؟
پیاوەکە دەستێکی لە ملی سانا دانا و وتی
؟؟؟: وادیارە براژن نەیتوانیووە بەرگە بگرێت
فرمێسک چاوەکانی ئەلڤارۆی جێ هێشت نەیدەتوانی بە باشی بجوڵێ بەهۆی ئەو شیشەی چۆتە نێوو لاشەیەوە
ئەلڤارۆ: سانا ئاااهــ سانا چاوەکانت بکەوە
؟؟؟: خودا چەند دادپەروەرە براکەم ئەی وا نییە؟
ئەلڤارۆ: تۆ ئەمەت کرد وایه؟
؟؟؟: من؟ نا بەڵام بێگومان بە فەرمانی من
دەنگی پێکەنینە ناخۆشەکەی دەنگی دەدایەوە
؟؟؟: کاتی منە ئێستا کاتی تۆڵەیە ئەلڤارۆ من ببوورە
؟؟: ئەلڤارۆ ئێلینا زۆر شیرینە دەزانی؟
ئەلڤارۆ: بوێری نەکەی لێشی هەناسەدانێکی قوڵ لێشی نزیک ببیتەوە تێ تێگەیشتی
؟؟؟: بەڕاست؟
دووبارە بە دەنگە ناخۆشەکەی قاقای پێکەنینی شوێنەکەی گرتەوە و بە هەردوو دەستەکانی زیاتر پاڵی بەو شیشەوەنا کە لەنێوو گیانی ئەلڤارۆ بوو
ئەلڤارۆ: ئاااااااا ئاهــ یـ یـ یاااررمــەتی ئااااا
چاوەکانی ئەلڤارۆ وەکو چاوەکانی هاوسەرەکەی بۆ هەمێشە داخرا و بێدەنگی شوێنەکەی گرتەوە
؟؟؟: ئاگاداری هەموو شتێک ببن هیچ شوێنەواێک نەمێنێت
؟؟؟: بەڵێ گەورەم خەمت نەبێت
؟؟؟: گیانەکەم ئێستا هەموو شت تەواو نۆرەی کچە جوانەکەیانە
خانمێک کە وا دیارە هاوسەرێتی ئەو قسەیەی کرد
؟؟؟: خەمی ئەوت نەبێت خۆشەویستم
End Flashback
![](https://img.wattpad.com/cover/369169512-288-k944733.jpg)
YOU ARE READING
♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡
Misterio / Suspenso− ڕقـــت لــــێـــمـــە؟ + ڕقـم لــێـت نـیـیـە، چـونـکـە ڕقـلــێــبــوونــیـش هــەســتــە مـــن هــیــچ هــەســـتــێــکـــم بـــۆت نــیــیــە! دایــکــە گەورەبوون بەو شێوەیە نەبوو کە تــۆ و بــاوکــە باستانکرد بۆم خـــۆشـــەویـــســـتــیــش بەو جۆرە...