15. ♡باسکردنی ڕابردوو♡ بەشی 2

61 12 37
                                    

با لەنێوو باوشتدا نقوم ببم
وەک ئەوەی لێنوو ڕووبارێکدابم و مەلە نەزانم

♡♡♡

POVE: Elena

بێلینگام: ئێ دواتر؟

ئێلینا: دایکم نەشتەرگەری بۆ کرا حاڵی زۆر باش بوو دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە ماینەوە، براکەم بێ هۆش بوو و حاڵی باش نەبوو بەڵام لە ڕۆژی دووەم دکتۆر وتی کە حاڵی باشترە

لە جامەکەوە سێری براکەم دەکرد بیری ئەوم کردبوو بیری قسەکردن لەگەڵ یاریکرد لەگەڵی شەڕکردن لەگەڵی چوونە پاڕک لەگەڵی لەباوشکردنی

جود ئەو تەمەنێکی بچوکی هەبوو بەڵام هەمیشە وەک برایەکی زۆر گەورە مامەڵەی دەکرد هەنێ جار هههه هەستم دەکرد کوڕێکی 20 ساڵانە و شێوەی منداڵێکی 9 ساڵان دەچێت

بێلینگام: هههه من ئەوم خۆش ویست لە ئێستاوە

ئێلینا: منیش زۆرم خۆش دەویست ئێستاش خۆشم دەوێت دوو ڕۆژەکە من بە ئینکاری خۆم لە نەخۆشخانە مامەوە بەردەوام لە جامەکەوە سێری ئەوم دەکرد تا ئەو کاتەی هەستم بە جوڵاندنی پەنجەکانی کرد

هێمن وەستمام و دیقەتم دەدا لەسەر نووکی پێیەکانم وەستابووم چونکە باڵام لە جامەکە کورتربوو

بێلینگام: خۆشەویسته کورتە باڵاکەم

ئێلینا: ئێ دە جود بهێڵە

بێلینگام: تەواو بەخوا

ئێلینا: تەواو هەموو سەرنجم لەسەر ئەو بوو تا هەستم کرد چاوەکانی کرایەوە زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد کاتێک ئەویش منی بینی بە دەستەکانی سڵاوی لێم کرد

تا هێزم هەبوو هاوارم بۆ دایکم و باوکم کرد گوتم کاکەم هەڵسایەوە ئەو چاک بۆیەوە فرمێسکەکانم وەک ڕوبار دەهاتنە خوارەوە بە بیرهاتنەوەم جود دایکم خۆی نەخۆش بوو بەڵام هەر لەسەر کورسی لای ژووری براکەم دانیشتبوو

دایکم و باوکم هاتن لام هەمووان دڵمان خۆش بوو بانگی دکتۆرمان کرد دوای ئەوەی دکتۆرەکە پشکنینی کرد گوتی کە حاڵی زۆر زۆر باشە وتی کە تا پێنج کاژمێر چاوەڕێ دەکەن و دواتڕ دەیبەنە ژووری ئاسایی

پێنج کاژمێر بۆیە پێنج ساڵ تا تێپەڕی بەڵام خۆزگە تێنەدەپڕی خۆزگە تا ئەمڕۆ لەو ژوورە دەبوو و منیش لە دیار پەنجەرەکەوە سێرم دەکرد خۆزگە

نازانم ئێستاش چۆن؟ کەی؟ بۆچی؟ لەناکاو شتتکان سەراوژێر بوون لەناکاو خەندەی ڕوخسارمان نەما زۆر لەناکاو خۆمان لە گۆڕستان بینیەوە

بێلینگام: نەڵێی کە....

ئێلینا: بەڵێ براکەم مرد جود بەڵام ئێستاش نازانم چۆن ئاوا لەناکاو دایکم شێت بوو باوکم ئەوەنە ڕوخا کە نەیتوانی بە دەستەکانی خۆی براکەشم بشوات باوکم هەمیشە خۆی تاونبار دەکرد هەمیشە شەرمەزاری دایکم بوو گەرچی دایکم هەمیشە دڵی دەدایەوە بەڵام باوکم هەر خۆی پێ تاوانبار بوو

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now