"دونیا چۆن دەبێت با ببێت گرینگ
من و تۆ هی یەکتری بین"POVE: Elena
هەست بە شۆکبوونێکی زۆر دەکەم، وازهێنان واتا چی چۆن بێ ئەوەی قسه لەگەڵ مندا بکات بڕیاڕێکی ئاوای داوە چی ڕوودەدات بۆچی ئەو بۆ جۆرە گۆڕاوە هەست بە هەناسە تووندی دەکەم دڵم زۆر خێرا لێدەدات چاوەکانم ئەبڵەق بوونە چۆن هەموو شتێک ئاوا لەناکاو سەراوژێر بوو ئاخر؟
کەمێک خۆمم کۆکردەوە و لە ژوورەکەم ڕۆشتمە دەرەوە کاتی نانی ئێوارەیە ڕۆشتمە خوارەوە بێلینگامم بینی لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو وادیارە چاوەڕێی منە بۆ نان خواردن
بە هێمنی ڕۆشتم لەسەر کورسیەکەی بەرامبەری دانیشتم دادە ئێمێلیا خواردنەکانی بۆ داناین و ڕۆشت
تاکە شت کە لە هۆڵەکە دەنگی دەهات دەنگی کەوچک و چەتاڵەکەی بەردەستمان بوو کەشەکە تەواو بێ دەنگ بوو تا لە کۆتایدا خۆم بۆ نەگیراو و قسەم کرد
ئێلینا: وازهێنان لە یاری؟
بێلینگام: تەنها بۆ ماوەیەکی کورتە
ئێلینا: وادیارە ئیتر بەتەنها بڕیارەکانت دەدەی
کەوچکەکەی دانا و چاوەکانی خستە نێوو چاوی من
بێلینگام: نەخێر واتا بڕیاری خۆشم نییە شتەکان لەناکاو بوون هالاند پێشنیاری ئەوەی بۆ کردم
ئێلینا: ئهم ئێ ئێ جوانە
بێلینگام: ئێلینا؟
ئێلینا: گیانم؟
ساتێک وەستا کە بەو جۆرە وڵامم دایەوە نازانم بۆچی ناتوانم لێی توڕەبم
بێلینگام: گیانم قوربانتبێ دەڵێم دڵنیابە من هەرگیز پەیوەندیم بە مردنی دایک و باوکتەوە نییە ئەوەنە بزانە و تەواو باشە؟
نەمتوانی خۆم بگرم فرمێسکەکانم بەخێرای دەهاتنە خوارەوە و بەدەم هەنسک کێشانە وتم
ئێلینا: ئێ خۆ من گومانم لە تۆ نەکرد بەڵام تۆ وا لە من دەکەی بە زۆر گومانت لێ بکەم
بە خەمخۆریەوە لەسەر کورسیەکەی هەڵساو هاتە لای من لەسەر ئەژنۆکانی لەبەرامبەرم دانیشت و ڕوخسارمی خستە نێوان دەستەکانی و بە پەنجەکانی فرمێسکەکانمی دەسڕی
بێلینگام: قوربانتبم ئاوا مەکە من ببوورە توخوا
بە توندی لەباوشم کرد کە هەقی ئەو دوو ڕۆژەشم کردەوە کە بۆ من بەقەد دوو ساڵ تێپەڕێ
ئێستا هەست دەکەم لە بەهشتدام ئێستا هەست بە سوکی ناخم دەکەم ئێستا هەناسەکانم تەواو ئاسودەن
منی لە خۆی دوورخستەوە و بە هەردوو دەستی شانەکانی گرتم و وتی
بێلینگام: ئێستا تەواو لە من خۆشبووی؟
ئێلینا: ئهم تەواو
STOP....
پاڕتێکی زۆر زۆر زۆر کورت ببوورن تکایه🦦🤍
![](https://img.wattpad.com/cover/369169512-288-k944733.jpg)
YOU ARE READING
♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡
Детектив / Триллер− ڕقـــت لــــێـــمـــە؟ + ڕقـم لــێـت نـیـیـە، چـونـکـە ڕقـلــێــبــوونــیـش هــەســتــە مـــن هــیــچ هــەســـتــێــکـــم بـــۆت نــیــیــە! دایــکــە گەورەبوون بەو شێوەیە نەبوو کە تــۆ و بــاوکــە باستانکرد بۆم خـــۆشـــەویـــســـتــیــش بەو جۆرە...