22. ♡ترسی لەدەستدان♡

111 13 26
                                        


♡♡♡♡♡

POVE: Elena

ژاوەژاوی لە هەموو شوێنێکە دەنگی گیریان و هاوار کە دڵەکان ناتوانن لە ئاستیدا بەهێز بمێننەوە خەمی لەدەستدان خەمی ڕۆشتنی ئازیزێکت ئەو ساتەی هێندە پڕ بەدڵ هاوار دەکەیت و دەگری لەوە ناخۆشتر دەبێت هەبێت؟

من بە ئێوەی دەڵێم بەڵێ هەیە بەڵێ زۆر لەوە بە ئازارتر هەیە ئێستا دەڵێن ئاخۆ چ شتێک هەیە لەوە بەئازار تر بێت کە خۆشەویسترین کەسی ژیانت جێت بێڵێت

ئەزانن چییە؟

ترسی لە دەستدان

ئەوکاتەی هەموو شت وێرانە ئەوکاتەی ئیتر ترسی لەدەستدانی خۆشەویستانت لەناو دڵدا چکەرە دەکات و ناتوانی هیچ بکەیت تەنها سێرکردن و ڕشتی فرمێسکەکانت بە بێدەنگی نەبێت ئەوکاتەی بە هەموو هێزت داوا لە خودا دەکەیت پێت ببەخشێتەوە ئەو کاتەی هیچ هیوایەکت نەماوە جگە لە نزاکانت نەبێت

ئێستا من لەبەرامبەر ئەو ژوورەم کە خۆشەویستی ژیانمی بە بێ هۆشی لێیه کە نازانم ئاخۆ چارەنوسی چی دەبێت

لە لای ڕاستم ئافرەتێکی داماو هەیە کە هاوار و گریانی هەموو نەخۆشخانەکەی گرتۆتەوە بە هۆی لە دەستدانی کوڕە تاقانەکەی

لە لاکەی ترم کوڕێکی گەنجی لێیە دەگری بەڵام گریانی خۆشی بە ڕزگار بوونی هاوسەرەکەی و دڵی دەسوتێت بۆ ئەو دایکە جەرگ سوتاوە و نزا دەکات خودا سەبوری پێ بدات

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now