"خۆزگه ساتە جوانەکان بۆ هەمیشە دەمانەوە"
♡
♡
♡
♡
___________________________
POVE: Elena
چاوانم ئێشا بەهۆی گریانە زۆرەکەمەوە نازانم نازانم دەبێت من چی بکەم چی بڵێم هاتم و توڕەی خۆم لە سۆفیا بەتاڵ کردەوە بەڵام بۆچی؟ بۆچی ئەو؟ بۆیە لەگەڵ ئەو بیرکردنەوەیەم بە هێمنی دانیشتمە سەر زەویەکە چونکە ئەژنۆکانم چیتر توانای هەڵگرتنمیان نەبوو بەهێمنی وردە وردە فرمێسکەکانم دەڕژاندە سەر زەویەکە سۆفیاش کە شۆک و شڵەژاو بوو داماوانە سێری دەکردم
ماوەی کاژمێرێ بەوجۆرە بووین تا گوێم لە زەنگی دەرگاکە بوو گوێم پێنەدا سۆفیا بەرەو ڕووی دەرگاکە چوو و کردیەوە
سۆفیا: تـ تـ تۆ کاکە؟
سۆفیا کە بێلینگامی بینی لەپێش دەرگاکە دەمی تێکئاڵا لە هیچ تێنەدەگەیشت و شێوا بووم
بێلینگام بە هێواشی هەنگاوی نایە ژوورەوە و چاوەکانی کەوتنە سەر ئێلینا کە چۆن لەسەر زەویکە بە بێ دەسەڵاتی دانیشتووە و فرمێسکەکانی لەسەر زەویەکە دەنەخشێنێ
هێزی دایە خۆی و وتی
بێلینگام: ڕۆشتمە ماڵەوە لەوێ نەبوو یەکەم شوێن هاتە مێشکم ئێرە بوو کە هاتم ئۆتۆمبێلەکە لێرە بوو
بێلینگام: منت ترساندن گیانم
قورگم تەواو نوسابوو بەهۆی گریانەوە نەمدەزانی بۆ کام بەشەی ژیانم دەگریم بۆ لە دەست چونی دایکم؟ یان باوکم؟ یان ئەوەی ئەو کەسانەی خستومنەتە شوێنی دایک و باوکم گومان دەکرێ بکوژی دایک و باوکە بێ تاوانەکەم بن؟ یان ئەوەی لەو کاتەی وتم ئیتر دڵخۆشدەبم هەمووشت سەراوژێر بوو؟
YOU ARE READING
♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡
Bí ẩn / Giật gân− ڕقـــت لــــێـــمـــە؟ + ڕقـم لــێـت نـیـیـە، چـونـکـە ڕقـلــێــبــوونــیـش هــەســتــە مـــن هــیــچ هــەســـتــێــکـــم بـــۆت نــیــیــە! دایــکــە گەورەبوون بەو شێوەیە نەبوو کە تــۆ و بــاوکــە باستانکرد بۆم خـــۆشـــەویـــســـتــیــش بەو جۆرە...
