20. ♡بکوژەکان♡

160 24 8
                                        

POVE: Bellingham

دوو هەفتەیە هەواڵی دوور کەوتنەوەم لە یاریکردن بڵاوکراوتەوە چەندەها پڕ و پاگەندە لەسەر من بڵاوکراوەتەوە و ناتوانم هیچیش بکەم، بەڵام بەرگە دەگرم بەرگه دەگرم بۆ ئێلینا بۆ ئەو بۆ خۆشەویستیمان ئەمشەو هەمووی تەواو دەبێت، ئێستا خەریکم دەگڕێمەوە بۆ ماڵەوە

POVE: Elena

خەریکی دروستکردنی خواردنم لە چێشتخانەکە ئەم ئێوارەیە حەزمکرد بە دەستەکانی خۆم خواردن ئامادە بکەم شتەکانم هەمووی ئامادە کردووە دادە ئێمێلیا لە ڕێکخستنی مێزەکە یارمەتیدام و ئێستاش هەموو شت ئامادەیە

ڕۆشتمە ژوورەکەم و خۆم گۆڕی و ئامەدەکرد جلێکی ئاسودە و ناسکم لەبەر کرد و ڕۆشتمە خوارەوە بینیم کە بێلینگامیش گەڕاوەتەوە بەڵام جۆرێک بوو

بەخێرایی بەرەوو من هات و قۆڵی گرتم و وتی

بێلینگام: ئێلینا خێراکە دەبێت بڕۆینە شوێنێک

ئێلینا: هێواش بۆسته بۆ کوێ

بێلینگام: دواتر پێتی دەڵێم دەی با بڕۆین

قۆڵمی بە توندی گرتبوو منی ڕادەکێشا وادیار بوو بەپەلە بوو منیش بە تووندی قوڵم ڕاوەشاند و ئەوم دوورخستەوە لە خۆم و پێیم وت

ئێلینا: بۆچی ئاوا دەکەی قوڵم ئازار دەدەیت بۆ کوێم دەبەیت من خواردنم بۆ ئامادە کردووە

بێلینگام: زۆر ببوورە نەمویست ئازارد بدەم بەڵام دەبێت خێرا بڕۆین گیانم دواتر نان دەخۆین قوربانتبم تەنها تۆ ئێستا لەگەڵ من وەرە لەنێوو ئۆتۆمبیلەکە بۆتی باس دەکەم

بە ناچاری لەگەڵی ڕۆشتم کەمێک ترس لە دڵمدا دروست ببوو، سەر ئۆتۆمبێلەکە بووم لەگەڵی ڕۆشتین لە ڕێگا بووین چاوەڕێی بووم قسە بکات بەڵام هیچی نەدەوت تا من پرسیم

ئێلینا: ئێستا بۆمی باس ناکەی؟ بۆ کوێ دەڕۆین؟ چی ڕوودەدات؟ بۆچی بەم شێوەیەی؟

بێلینگام: ئێلینا

ئێلینا: گیانم بڵێ چی بووە؟

بێلینگام: ئێمە

ئۆتۆمبێلەکەی بە خێرای ڕاگرت و ڕوور کردە من

ئێلینا: چی ڕوودەدات بۆچی وەستایی

بێلینگام: خۆشەویستم گیانم ئێمە شتێکمان دۆزیوەتەوە دەربارەی ... ئێ دەربارەی

ئێلینا: ئێ دەربارەی چی؟

بێلینگام: دەربارەی دایک و باوکت

بۆ ساتێک وەستام هەستم بە سەر سوڕان دەکرد

بێلینگام: گیانم تۆ باشی؟

ئێلینا: باشم باشم باشم بڵێ چیتان دۆزی؟ خێرا بیڵێ

نەمتوانی ڕێکە لە فرمێسکەکانم بگرم بە گریانەوە داوام دەکرد کە پێمی بڵێ

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now