12. ♡چلانە دایک و باوکم♡

91 15 14
                                    

خۆشمدەوێی وەک ئەوەی سبەی بمرم
غەریبیت دەکەم وەکو ئەوەی هەتاهەتایە بژیم

POVE: Elena

ئەمڕۆ چل ڕۆژ تێپەڕی بەسەر مردنی دایک و باوکم ئەمڕۆ دەبێتە چل ڕۆژ کە من بەبێ دایکم و باوکم دەژین تەنها چل ڕۆژە بەڵام بەقەد چل ساڵ بۆ من تێپەڕیوە

ئێستا خەڵکێکی زۆر هاتونە هەر لەماڵەکەی من و بێلینگام مەراسیمەکە دەکرێ ژاوەژاوێکی زۆر دێت مێشکیشم تەواو ماندووە بەهۆی ئەو نامانەی کە بە درێژایی ئەم مانگە بۆم هاتوون لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە

لە ژووری دانیشتنەکە دانیشتبووم و پیاوێک لە تەمنی باوکم هات بۆلام و سڵاوی کرد هەستەکەم کە پێشتر بینیوومە

؟؟؟: سڵاو کچم

ئێلینا: سڵاو

؟؟؟: چەندە گەورە بوویتە

ئێلینا: ببوورن ئێوەم نەناسی؟

؟؟؟: ئەها ڕاستەکەی تۆ من ناناسیتەوە من کاتی خۆی هاوڕێ و هاوبەشی باوکت بووم ناوم کارلۆسە

دەستەکانی بۆ تەوقەکرد ڕاگرد و منیش تەوقەم لەگەڵی کرد

ئێلینا: منیش ئێلینا خۆشحاڵ بووم

کارلۆس: مردنی ئەلڤارۆ زۆر شۆککەر بوو بۆ من هاوڕێیەکی دێرینی من بوو بۆ پرسەکەش هاتم بەڵام وتیان کە تۆ باری تەندروستیت باش نییە بۆیە نەمتوانی بتبێنم

ئێلینا: بەڵێ کەمێ نەخۆش بووم

کارلۆس: هیوادارم ئێستا باشبیت

ئێلینا: سوپاس بۆ خودا

کارلۆس هەرچیەکت ویست منیش لە شوێنی مامتم

ئێلینا: سوپاس بەڕێزی خۆتانە

کارلۆس: من دەبێت بڕۆم چەند کارێک هاتۆتە پێشم، خوات لەگەڵ ئێلینا گیان

ئێلینا: بەخێرچن خۆشحاڵ بووم بە بینینتان

بەڕێز کارلۆس ڕۆشت و ئیتر بەرە بەرە میوانەکان هەموویان دەگەڕانەوە سبەی لە زانکۆ پشوم وەرگرە وە سۆفیاش لەبەر زانکۆ ناچاربوو شەو بگەڕێتەوە

کاژمێر نزیکی هەشتی ئێوارە بوو دایک و باوکی جود دوای هەموو میوانەکان گەڕانەوە ماڵەوە دادە ئەمێلیا تەواوی ماڵەکەی لەگەڵ ئەو کچانە پاک کردەوە کە دایکە ماریا بۆ ئەمڕۆ هێنابووین تا کار بکەن

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now