7. ♡مـــێـــلیـــنا♡

94 11 106
                                    

POVE: Elena
Flashback

ئێلینا: باوکە من نادۆزیتە هههههه

ئەلڤارۆ: سانا ئەم کچەی تۆ لە کوێ خۆی شاردۆتەوە
پرسی کاتێک بەرە بەره لەو بەردە گەورەیە نزیک دەبۆیەوە کە کچە بچوکەکەی خۆی حەشار داوە لێی

سانا: هممم نازانم ئەبێ لە کوێ بێت
وتی کە خەریکی ئامادەکاری بوو بۆ نانی نیوەڕۆ

ئەلڤارۆ: ئەمجارە کە خۆت حەشاردا قسە مەکه تا ئاشکرا نەبیت بەخێرای وتی و کچە بچوکەکەی لەباوەش کرد و ختووکەی دەدا

ئێلینا: ئاااا باوکە ههههه بەسە ههههه ئەمرم دایکە هههه دایکە رزگارم بکه ههههه

سانا: یااا ئەلڤارۆ کچەکەم ئازد بکە

ئەلڤارۆ: نەخێر من تۆ دەخۆم کەس رزگارت ناکات

ئێلینا: ههههه بەسە باوکە

End Flashback

ئێلینا: باااااااوکە
چاوەکانم کردەوە دوای ئەو خەوەی بینیم لە ژورێک بووم ئامێری نەحۆشخانەی لێ بوو من لە نەخۆشخانەم؟

دەرگاکە کرایەوە و سۆفیا بە خێرای هاتە ژوورەوە هاتە لام و دەستەکانمی گرت

سۆفیا: ئێلینا تۆ باشی گیانەکەم چی ڕوویدا

ئێلینا: من بۆچی لێرەم

سۆفیا: تۆ حاڵت باش نەبوو جود تۆی لە گەڕماوەکە بینی کە..... کە برینداربووی

بۆ ساتێک هەموو شتێک هاتەوە مێشکم من ویستم بمرم وایە من ئەوەم کرد بەڵام... بەڵام نەیانهێشت ویستم بچمە لای دایک و باوکم نەیانهێشت

بەخێرای دەستی سۆفیام لە خۆم دوور خستەوە

سۆفیا: ئێلینا باشی چی بوو

ئێلینا: لێم دوورکەوە بۆچی منتان ڕزگارکرد
بە هەموو هێزمەوە هاوارم کرد و ئەوەی لێم نزیک بوو هەڵمدەدا قژی خۆم ڕا دەکێشا

سۆفیا: ئێلینا تکایە بۆستە ئارمبەوە توخوااا

ئێلینا: بۆ ڕزگارتاااااان کردم نەتانهێشت بچمە لای دایکم من نامەوێ بژیم

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now