15. ♡باسکردنی ڕابردوو♡ بەشی 1

69 11 24
                                    

تۆ باسی ئەو شتانەم بۆ بکە،
کە کەس تاقەتی نییە گوێیان لێ بگرێ
من ئەو خەونانەت بۆ دەگێڕمەوە
کە خۆشم لێیان تێناگەم

POVE: Elena

لە ژورەکەمانم خۆم لەنێوو باوشە گەرمەکەی نوقوم کرد نەرم نەرم دەست بە قژمدا دەهێنێ و بە وریایەوە گوێیەکانی ڕاگرتوە و چاوەڕێیە بۆ گوێگرتن لە ڕابردووم ڕەنگە ڕابردووم ئەوەنە لای خەڵک ئازار بەخش نەبێت بەڵام بۆ من بە ئازار بوو

ئێلینا: تەمەنم شەش ساڵان بوو برایەکی بە دوو ساڵ لە خۆم گەورەترم هەبوو لەماڵەوە بە تەنها بووین باوکم لە کار بوو درەنگ دەهاتەوە کاژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بوو، داپیرم پەیوەندی کرد واتا دایکی باوکم

بێلینگام: بۆستە خولەکێک تۆ برایەکت هەیە؟

ئێلینا: بەڵێ برایەکم هەبوو

بێلینگام: ئەی لە کوێیە؟

ئێلینا: ئێستا هەموویت بۆ باس دەکەم جود ئارامبە

بێلینگا: باشە باسی بکە

ئێلینا: دابپیرم داوای لە دایکم کرد کە بۆ نانی ئێوارە بڕۆینە ماڵی ئەوان، داپیرم زۆری کرد دایکم پێی شەرم بوو بۆیە ڕازی بوو بەڵام من لە ناخی دڵمەوە دەمویست نەڕۆین داپیرم زۆر خۆشدەویست بەڵام باپیرم نا ئەو زۆر توڕە و توندڕەو بوو

دایکم وتی کە نیگران نەبم چونکە داپیرم وتویەتی کە باپیرت ئەم ئێوارەیە ناگەڕێتەوە لەگەڵ مامم لە کۆمپانیا ماونەتەوە وە مامۆژنم و دانیاڵیش دێن، بۆیە من زۆر دڵخۆشم بووم ئەمجارە بە پێچەوانەوە

بێلینگام: دووبارە ئەو بێزارکەرە؟
وتی ڕوخساری دا بە یەکدا

ئێلینا: ئێ دە جود وەختی ئەوە نییە بەخوا ئاوا بکەی دواتر باسی ناکەم هااا

بێلینگام: تەواو تەواو بەردەوامبە تۆ من دەمم داخست
بە دەستەکانی ئاوای دەرخست کە دەمی زنجیر دەکات

ئێلینا: ئێ دواتر من و دایکم و براکەم پێکەوە ڕۆشتین بۆ ماڵی داپیرم، لەکاتی نان خواردن ئاوا دە خولەک چارەگێک بوو کە دەستمان بە نان خواردن کردبوو، لە پڕ باپیرم گەڕایەوە

ئەو ئەو سەرخۆش بوو داپیرم ڕۆشتە لای تا بیباتە ژوورەکەی، بەڵام لەناکاو زلەیەکی زۆر بە هێزی لە داپیرەم دا من زۆر ترسام ڕاستەوخۆ گریام بەڵام بە بێدەنگی، شێوەی زۆر ترسناک بوو چونکە سەرخۆش بوو بۆیە هیچ ئاگاداری خۆی نەبوو

ویستی دووبارە لە داپیرم بداتەوە بەڵام ئەمجارە دایکم ڕێگیری لێ کرد، باپیرم هەر خۆی دایکمی خۆش نەدەویست جا باوکم بە تەنها کاری خۆی دەکرد نەیدەویست لەگەڵ باپیرم و مامەم بە هاوبەشی کار بکات

بۆیە باپیرم هەمیشە وا بیری دەکردەوە کە دایکم هانی باوکم دەدات، ئیتر کە دایکم ڕێگیری لە باپیرم کرد چاوەکانی سور بوون کەسی نەدەبینی لە دایکمی دا فرمێسکم لە چاوەکانم هات بە بیرهاتنەوەی ئەو شەوە زۆری لە دایکم دا کەس نەیتوانێ بیگرێ مامۆژنم و داپیرم هەوڵیان دەدا لە دایکمی دوور بکاتەوە بەڵام باپیرم پیاوێکی بە خۆ بوو

من ڕۆشتمە لای دایکم تا دووری بکەوێنمەوە بەڵام باپیرم بە هەموو هێزی پاڵی پێوەنام کەوتمە سەر ئەو مێزە شوشەیەی هۆڵەکە ئێستاش هەست بە ئازارەکەی دەکەم

براکەم منی هەڵساندەوە ئەو کات لەبەر دایکم ئازارم بیر نەبوو

بێلینگام: ئەو برینەی پشتت هی ئەو کاتە؟

ئێلینا: ئهم ئەو شەوە نەمتوانی بیڵێم ببوورە

بێلینگام: ئەوە لێبوردنی ناوێ بە توندی ماچی سەری کردم

ئێلینا: دوای ئەوا براکەم بە خێرای ڕۆشتە بەردەم باپیرم تا دایکم بپارێزی هاواری کرد کە ناتوانێ چیتر ئازاری دایکم و خوشکەکەم بدەی، باپیر پاڵی بە براکەمەوەش نا بەڵام براکەم

نەمتوانی بەردەوام ببم دەستم کردە گریان

بێلینگام: ئارمبەوە تەواو من لەلای تۆم

ئێلینا: براکەم براکەم بەرەوە بوو بەڵام هەڵنەساوە منیش ڕۆشتمە لای سەری سەری سەری هەموو خوێن بوو چونکە بەر یەکێک لە مێزە بچوکەکان کەوت بوو

براکەم هۆشی نەما، باپیرم کە خوێنی بینی یەکسەر بە خێرای ڕۆشت

دایکم بردرایە فریاکەوتنی سەرتای براکەشم ژووری نەشتەرگەری دوای ماوەیەک باوکم هاتە نەخۆشخانە بەتەواوی حاڵی پەرێشان بوو بەڵام لەبەر من زۆر بەسەر خۆیدا نەئەهێنا

دواتر شتەکان گۆڕان دایکم خێرا بردرایە ژووری نەشتەرگەری
باوکم پرسی کە بۆچی وتیان کە کەمێ زیان بەر زگی کەوتوە بۆیە پێویستی بە نەشتەرگەریە

بەڵام دەبوو باوکم واژوو بکات چونکە دوای نەشتەرگەرییەکە دایکم چیتر نەیدەتوانی منداڵی ببێتەوە باوکم وتی کە تەندروستی هاوسەرەکەم گرینگترە

STOP...

♡♡♡

ببوورن درەنگ دامنا و هەم کورتیش بوو بەڵام شتانێکم هاتە پێش نەمتوانی داینێم بەپەلە بەشێکم لە ڕابردووەکە نووسی بۆتان بمبوورن💙

♡"ڕقـلـێـبـوونـیـش هـەسـتـە"♡Where stories live. Discover now