|3|

509 139 141
                                    


ڤـــۆت بـــکە
لـەبـەر مـانــدوو بـوونـم
🤍🌷












" پـۆڤـی تـایـهـۆنـگ "




چاوەکانم بە وردی لەسەری دەگێڕا
دەستـم کرد بە هەڵسەنگاندی ئەو کچـە
ئەو بەجۆرێک سەرلێشێواو و بێتاوان سەیرمان دەکات ، ئایا لەزمانی ئێمە ناگـات ؟
گەر وابێت ئەوە کێشە نیە



ئـەو کچێکی ئاسایی دەردەکەوێ
لەگەڵ هەبوونـی ڕوخسارێکی سادە
گرەو دەکـەم هەموو جوانیەکەی لە ڕەنگی چاوەکانی کۆبۆتـەوە ، چاوە شینەکانی جۆرێک بوون
لەڕەنگـەکەی دەریای کاریـبی بیر دەهێنامەوە
جوان و تـرسنـاک .....




بـاوکـم بەردەوام بوو لەقسەکـردن
لەگـەڵ ئەو پیاوە بەتەمەنـەی کە لەگەڵیدا هاتبوو
وا دەردەکەوێ باوکـی بێـت
چ پیاوێکی چاوچنۆک و بێزارکـەرە
هەر لەسەرەتـای بینینیدا دەمتوانی بزانم
کە چ کەسایەتیـەتی خراپەکاری هەیـە




ئـەزانـم ئەوان زمانێکی جیاواز بەکاردەهێنن
بۆ مەبەستی تێگەیاندنـی بەرامبەر
بەڵام سەیرکردنی ئەو کچـە
جۆرێک بوو پێمی دەگـوت ترساو و شڵەژاوە
وادەردەکـەوت هیچ لە قسەکانمان ناگات
ئایا زمانـی خوێنمژ نازانێت ؟





چـۆن دەکرێ نەزانێت ..؟
خۆ ئەو لە نێوەندی شانشینی ڤێرمۆنت دەژی
ڕێک لەو شوێنەی پڕە لەخەڵکانی خوێنمژ
بۆچی هێندە نازدار و بێتاوان دەرەکەوێ !
چاوەکـانـم نەدەوەستا لەوەی ڕوخساری جێبهێڵێ
جوانیەکەی ئاسایی بوو
بەڵام ڕەنگی چاوەکانـی دڵبـەر بوون .....






" زۆر بـاشـە بەڕێز ئـاڵپـەر ...
ئێمە دواجار ئەو بابەتەمان باسکردووە
کەوایە تەنها کچەکەو جێبهێڵـە "
باوکـم بەدەنگێکی جێگیر وتـی
چاوم خستەوە سەر باوکی کچـەکـە کە سەری دانەواند بۆمـان



" بەخـۆشحـاڵـیەوە گەورەم "
پیرە پیاوەکـە وتـی
لەگەڵ زەردەخەنەیەکی چڵێـس






ئـەو دانەوی و شتێکی بۆ کچەکەی چرپاند
وەک ئەوەی نهێنی بێت بەڵام بۆ من
وەک ئەوە بوو لەنێو ژوورەکە دەنگ بداتەوە
بەئاسانی گوێم ڕادێرا بۆ قسەکەی
ئیتر ئێمەی خوێنمـژ گوێچکەیەکی کراوەمان هەیە
لەگەڵ هەبوونی تەرکیزێکی ورد و درشت




" ڕەفتارەکانت هەڵە نەبـن
دڵنیابە دواتـر سەرت دەپەڕێنـم گەر بەبێ هیچ شتێک بگەڕێیتـەوە ! "
دەنگی پیاوەکە وەک ئەوە بوو هەڕەشە بکات
جۆرێک لە تۆنی سارد و بێبەزەیی





 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now