|5|

681 169 426
                                    


ڤــۆت بکــە پێش خوێندنـەوە
💗🌷



















" پـۆڤــی تـایـهـیـۆنـگ "



کـاری من نەبوو کرینگی بە ئەو بدەم
بەڵام نەمویست پوورە جولیس ماندوو بکەم
تاکو بیبات و شوێنی برینەکەی چارە بکات
بۆیە بەدوای خۆمدا کێشم دەکـرد
ئاماژەم پێی دا لەسەر جێگاکە دانیشێـت



بەرەو چەگمەجەیەک چـووم و کردمەوە
پێشووتر خوشکەکەم
دەرمانی گیایی بەکاردەهێنـا
ئەو حەزی لە چارەسەری خەڵکی بـوو
چاوم لەسەر گیایەکە هێشتبـۆوە
بەڕەقی وەستابووم چاوەکانم نەدەترپاند
گەر لێرە بوایە
بەخۆشحاڵـیەوە چارەی برینەکەی ڤاریای دەکرد
دڵـم ئازاری هەبـوو



هەناسەیەکی قوڵـم دایەوە
هەندێ لەو گیایەم هەڵگـرت کە زیاتر
بۆ برین و شوێن سوتاوی باشبـوو
بەرەو لای ڤاریا چوومـەوە
لەبەردەمی لەسەر چۆک دانیشتـم
سەیرێکی ڕوخساریم کرد
دەمتوانی هەست بەو فرمێسکانە بکەم
کە بەزۆر ڕایگرتـووە





تایهیۆنگ :-
هەرچەنێک دەتەوێ بگری
چونکە ساتی دواتر بە ئازارە بۆت
" بەبێ هەستی وتم چاوم لەسەری لادا "




مـەبەستم نەبوو بیترسێنـم
بەڵام ئەم گیایە شتێکی بەهێزە و تیژە
ئێمەی خوێنمژ پێویستمان بە هیچ دەرمانێک نیە
یاخود تیمارکردن ...!
چونکە دوای تێپەڕینی ڕۆژێک
خۆی پێستمان نوێ دەبێتەوە تەنانەت
وەک ئەوەیە هەر پێشووتر برینی نەبووبێت
بەڵام لەوەشدا ئەوان پێچەوانەی ئێمەن




هەر کـە هەندێ لە گیـایە پوکاوەکەم هەڵگرت
بەر لەوەی لێیبدەم ... سەیری دەستیم کرد
لەلای مەچەکیەوە تاکو ئانیشکی سوتابوو
کێیـە هێندە بێ بەزەییانە ئازاری داوە ؟
دوای ئەوەی پشکنینم بۆ شوێنەکە کرد
گیایەکەم خستـمە سەر شوێنی سوتاویەکەی
بەنەرمی بڵاوم دەکردەوە
هەرزوو قۆڵی ڕەقکرد ویستی لەژێر دەستم دەریبهێنێ






تایهیۆنگ :-
قۆڵـت مەجوڵێنە
تا ئەو ساتەی دەرمانەکەی لێ بڵاودەکەمەوە
" بەشێوەی فرمانکردن وتم چاوم خستەوە
سەر قۆڵی ئەو "

ڤاریا :-
تکـایە ئازاری هەیە ...
" بەتۆنێکی پڕ ئازار وتـی قۆڵی ڕەق کردبوو "






گوێم بە قسەکەی نەدا و بەردەوام بـووم
ئەزانم دەکزێتـەوە
وەک ئەوەیە خوێ بکەیت بە بریندا
بەڵام دوای ڕۆژێک سوتاویەکەی باشتر دەکات
گوێم لە هەنسکەکانی دەبـوو
کە بەهۆی کزانەوەی برینەکە لەدەمی دەردەچوو
هەوڵم دەدا گوێی پێ نەدەم




 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now