|11|

1K 224 208
                                    











ڤــۆت بــــکە
ئـەمە ڕێزێـگـرتنـە لـە ماندووبـوونـم
🌷🫶




















" پــۆڤـــی ڤـــاریــا "




لەبەردەم ئاوێنـەیەکی گەورە دانیشتووم
بەهێمنی فرمێسک بەڕوومەتما دێتە خوارەوە
فرمێسک دەڕژێنم بۆ حاڵی خـۆم
بۆ ئەو حاڵـە ڕووخاویەی تێیکـەوتـووم
خەریکـم بەشێوەی زۆرداری شوو دەکـەم
شوو دەکـەم بەیەکێک جگە لەترس
هیچ هەستێکی ترم نیە بەرامبەری



لـەڕێگەی ڕەنگدانەوەی ئاوێنەکە
سەیری دواوەی خۆم دەکـەم لەلای دەرگاکە
جیمین هاتە ژوورەوە و پشتی پێی پەستێوا
یەکسەر فرمێسکەکانم زیاتر ڕژان
ئـەو بەهێواشی نزیک دەبوویـەوە
دەزانـێت من ئەو هاوسەرگیریەم ناوێـت
بەڵام ئەو چی لەدەست دێت ؟
چەند پێیەک لەدووری من وەستا
تاکو خزمەتکارەکان کاری جوانکاریم بۆ بکەن





ڤاریـا :-
دەمەوێـت براکـەم ببینم جیمین !
" بەدەنگێکی کز و گریاناوی وتم "

جیمین :-
ببـوورە ڤاریـا
باوکـمان تەنها کەسانی خانەدانی بانگێشت کردووە
ئەمەش مانای وایە خێزانەکەت ناتوانن بەژدار بن
" ئەو بەتۆنێکی شەرمەزاری و خەمبارانە وتی "








تێگەیشتـم هەموو کێشەکە هەژاریە
چی دەگۆڕێت گەر ئەوانیش لێرە ئامادە بن ؟
لانی کەم وەک خێزانی من ئامادەی ئاهەنگەکە بن
ڕقـم لییـانـە ...
زیاتـر ڕقم لە باوکـمە بەهۆی ئەوەوە
تۆشی ئەو گێژاوە هاتـم کە نەمدەویست
بەخەمباری سەرم داخسـت
دووەم جارە ماکیاژەکە نوێ بکەنـەوە
هەست دەکەم خزمەتکارەکان لێم وەڕس بوون
دووبارە نوێیان کردەوە



جیمین هاتە نزیکتـر لێمەوە
هەردوو دەستەکانی لەسەر شانـم دانـا
بەهیواوە سەرم بەرزکردەوە بۆ بینینی ڕوخساری
دەربڕینەکەی لەخەمباری گۆڕابوو بۆ شادی
تێنەگەیشتم لەپڕ چی ڕوویدا !؟





جیمین :-
بەڵام ڕێگەیەک هەیە
کە دەتوانم بەهۆیەوە هەموو ڕۆژ براکەت ببینی
" بەتۆنێکی خۆشحاڵی وتی لەڕێگەی ئاوێنەکەی چاوی تێبڕیبووم "


ڤاریـا :-
چـۆن دەتوانم بیبینم ؟
" بەتۆنێکی دڵخۆشیەوە وتم
هێواش هێواش فرمێسکەکانم سڕی "

جیمین :-
گـەر براکەت ڕازی بێت بەوەی
لێرە کاری جوتیاری بکات یاخود ئاودێری گوڵەکان
ئەوسا لەنێو کۆشک دەژی
وە دەتوانی هەموو ڕۆژ بیبینـیت لەدوورەوە
بەبێ ئەوەی بزانن برای تۆیـە
" بەهێمنی ڕوونکردنەوەی دا بزەیەک لەسەر لێوەکانی نیشتبۆوە "





 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now