|10|

1.1K 214 50
                                    






ڤـــۆت بــکە پێش خوێندنەوە
🌷🤍























" پـۆڤـــی ڤـــاریـــا "





هـەوڵ دەدەم نەترسم و ئارام دەرکـەوم
بەڵام ئەو هەڵسوکەوتەکانی نامۆیـە
لەپـڕ خۆی بەدەرخست و منی هێنایە ژوورەکـەی
ئێستاش کە بەو چاوە تیژانە سەیرم دەکات
وادەکـات بلەرزم و گومان بکەم
هیوادارم هیچی نەزانیبێـت
گەر نا تیادەچـم ...!





ئـەو دەستەکانمی بەتووندی لەلای سەرمەوە
گرتبـوو بەهەردوو دەستی
دەستی ڕاستـم ئازاری هەبـوو
بەهۆی سوتاویەکەی دەکزایـەوە
بەڵام بوێریم نەبوو داوای لێ بکـەم دەستم بەردات
بەزۆر خۆمـم گرتووە نەگریـم
لەنـاکـاو ڕوخساری زۆر نزیک کردەوە لەڕوخسارم
چاوەکانـم بەفراوانی سەیری دەکرد
ئـەو بەتەمای چیە ؟








تایهیۆنگ :-
لـەچەند ڕۆژی داهاتـوودا
هەواڵی هاوسەرگیری ئێمـە بە شانشینەکەدا
بڵاودەبێتـەوە !
" بەتۆنێکی ئاسایی و هێمن وتی "







ئەوەی لەنێو قوڕگم بوو بە ئەستەم قووتم دا
هـاوسەرگیری ؟
بەڵام من نامەوێت هاوسەرگیری بکـەم
بەتایبەت لەگەڵ یەکێک ، کە جگە لەهەبوونی ترس
هیچ هەستێکم نیە لەبەردەمیدا
ئیتـر چۆن بـبمـە هاوسەری ...
ناکرێ بـاوکم بۆ ئەو مەبەستە منی فرۆشتبێ !







" بـەڵام من تۆم خۆشناوێـت "
بەتووندی ڕەتـم کردەوە
زۆرم بوێری ویست تاکو ئەو ڕستەیە دەرببڕم






مـن هەمیشە لە براکەم ئەوەم بیستووە
گەر نەتوانی سەرەتا کەسی بەرامبەرت خۆشبوێ
ناتوانی ئەو ژیانەی خەیاڵی بۆ دەکەی
بەدەستی بهێنی ..!
ئەمە بۆ تەواوی تەمەنم بۆتە یاسایەک
تا ئێستاش ئەمە پەیڕەو دەکـەم
گەر خۆشمنەوێت ژیانم لەگەڵیدا بێ سوودە ..
لەپـڕ تایهیۆنگ ڕووکەشی گۆڕا بۆ سارد و تووڕەیی






لـەناکـاو دەستێکی بەردام
بەو دەستەی کە ئازادبـوو ، بەتووندی ڕوومەتی گرتم
هێندە توونـد کە هەستم بەپەنجەکانی دەکرد
کە لەسەر ئێسکی ڕوومەتم دایچەقاندووە
بەئازار و پەشیمانیەوە لێیم دەڕوانی
چاوەکانی تووڕەیی و تاریکی لێدەبینرا
لەو ساتەوە پەشیمان بوومەوە لەقسەکەم
لەبەردەم ڕوخسارم بەڕقەوە چرپەی کرد








تایهیۆنگ :-
بـۆ مەگەر پێت وایە باوکە بێ قیمەتەکەت
لەهیچ و خۆڕا پارەی وەرگرتووە ؟
گەر پێت وایە لێرە بەئاسوودەیی بخولێیتەوە
ئەوا زۆر هەڵەیت ...
( کەمێک وەستا و زیاتر جەختی لەڕوومەتم کرد )
دەبیتـە هاوسەرم و پاشان مناڵێکی کوڕم پێدەبەخشی !!








 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now