ڤـــۆت بـــکە ســەرەتــا
🫶🌷" پــۆڤــی ڤــاریــا "
هــەرچـەندە قۆڵـم هێشتا ئازاری هەبـوو
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ...
هەر سوور بووم لەسەر ئەوەی لەگەڵ جیمین بڕۆم
دەمویست براکـەم ببینـم
تەنانەت گەر بۆ کۆتا جاریش بێـت
کۆتا شت شاڵە سپیەکەمم پۆشــی
کڵاوێکی فراوانی هەبـوو
چونکـە لەناوەڕاستی زستان بوویـنبۆیە پۆشاکێکی داخراوم پۆشـی
کە بتوانێ قۆڵم هەمووی داپۆشـی
تـاکـو براکـەم سووتاویەکەم نەبینـێت
ئەزانم ئەوە دڵتەنگی دەکات
بەرەو دەرەوەی ژوورەکـەم چـووم
خاتوو جولیس سەبەتەیەک لە شیرینی جۆراوجۆری بۆم ئامادە کردبـوو
تەنها ئەو دەزانێت دەچمە لای براکـەم
نەمویست بەدەست بەتاڵی بڕۆم
بۆیە داوای شیرینیم لێی کردجولیس :-
ئاگاداری خۆت بە و بەخێرایی بگەڕێوە
" بەنەرمی وتی سەبەتەکەی دایە دەستم "ڤاریـا :-
نیگەران مەبـە خاتوو جولیس
هەوڵ دەدەم بەزوویی بگەڕێمــەوە
" بەزەردەخەنەیەک لێم وەرگرت "کۆتاجار باوەشێکم لێی دا
پاشان هەنگاوەکانـم بەرەو دەرەوەی کۆشکەکە
بـرد ، جیمین لەدەرەوە وەستابـوو
لەنزیک گالیسکەیەکی ئاسنین
بەخێرایی بەرەو لای چـووم
سەیری کردم ئاماژەی بۆ کردم سەرکـەوم
هەر ئەوەم کرد کە ئەو وتی
ئەویش لەلایەکەی تر سەرکـەوتتـەواوی ڕێگـاکـەمان بەبێ دەنگی بڕی
نازانـم بەزمانی خۆی چی وت
چونکە چەند جارێک قسەی لەگەڵ خاوەنی گالیسکەکە کرد وادەردەکەوت پاسەوانی کۆشکەکە بێت یاخود بەشێک بێت لەهی کۆشکەکە
چونکە چەند جارێک بینیوومە
بەڵام زیاتـر لەگەڵ تایهیۆنگ دەمبینـی
بەهەرحاڵ بەپەرۆش بـووم
سەیری تەواوی ڕێگاکەم دەکـرد .....*********
" پــۆڤــی جـیـمـیـن "
کـاتێ گەیشتینـە بەردەم ماڵـێـک
ڤاریـا وتی ئێرە خۆیەتــی
منیش ئـاگاداریم دا گالیسکەکە بوەستێنـێ
ڤاریـا کڵاوەکەی خستە سەری
کۆتا شت سەبەتەکەی گرتـە دەستـی
بەر لەوەی بڕواتە خوارەوە سەیری کردم
وەک ئەوەی داوای مۆڵەت بکاتجیمین :-
ئـاسایـیە تۆ بڕۆ خوارەوە
من لێرە چاوەڕێ دەبـم
" بەخەندەیەکەوە وتـم "
YOU ARE READING
خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔
Vampireبەڕێـز ئـاڵـپـەر لە گرەوێـکدا لەگەڵ خێزانی کڵاوسنە خوێنمژەکان دۆڕاندوویەتی لەبەرامبەردا پێویستە کچەکەی ببەخشێـت .... کچێکی بێتاوان و بەدبەخت دەبەخشرێتە خێزانێکی سەراپا خوێنمژ و بێهەست تەنهـا لەبەر ئەوەی وەک کچێک لەدایك بووە ! ژانـەری چـیـڕۆك | خـێز...