ڤــۆت بــکە کیوتـی
💗🌷" پــۆڤــی نــووســەر "
دوای ئەوەی ماوەیەکی چـاك
دوو خوشک و براکـە بەیەکـەوە بـوون ئیتر
ڤـاریــا دووبارە لە ژوورەوە بەتەنها مایەوە
کاسیـا لەگەڵیدا لە ژوورەوە بـوو
پەڕۆیەکی تەڕکراوی بەدەستەوەیە
جار جارە دەیدا لە ڕوخساری ڤاریـا
تاکو تـایـە کەمەکەی دابەزێنێـت بـۆیڤـاریـا :-
بەڕاستمـە کاسیـا ، ئێستا باشترم
بینینیەوە براکـەم زۆر باشتری کـردم
" بەخەندەیەک وتی دەستی گرت تاکو بیوەستێنێ "کاسیـا :-
کەوایە با بڕۆم خواردنت بۆ بهێنم خاتوونەکەم
" بەبزەیەکی میهرەبان وتـی هەڵسایەوە "ڤاریا خێرا قۆڵی گرت وەستاندی
بەمەش وای لێ کرد دابنیشێتـەوە
ئەو دەیویست دەرباری جیمین قسە بـکات
کاسیا بە تێنەگەیشتنەوە سەری کردڤاریـا :-
دەزانـم ئەوە پەیوەندی بەمنەوە نیە
بەڵام بەڕاستی جیمین شایەنی ڕەتکردنەوە نەبوو
" بەتۆنێکی دڵتەنگانە وتی "کاسیا یەکسەر بە شەرمەوە سەری داخست
ئەو ڕووی وەرگێڕابـوو
نەیدەویست باسی جیمین بکـەن
ئـەو ڕەتی کردەوە چونکە پێیوابـوو
شایەنی جێگەیەکی وەها بەرز نیە
لەکاتێکا هیچ کێشەیەک لەوەدا نەبـوو
ڤاریا هەناسەیەکی دایەوە
زانی کاسیا شەرم لەو بابەتە دەکـات
دەستی کرد بە هاندانی ئــەو .....ڤاریا :-
منیش کاتێک هاتمـە ئەو کۆشکە
هیچم نەبـوو ... ، تەنانەت نەمدەناسین
پێم وابوو ئێرە شایەنی من نیە
بەڵام سەیرکە بەکوێ گەیشتووم !
" کۆتا ڕستەکانی بە خەندەیەک دەربڕی "کاسیا :-
بەڕاستی پێت وایە شایەنی ئەو جێگەیەم ؟
" ڤاریا سەری وەک بەڵێ جوڵاند "کاسیا بزەیەکی شەرمنی کـرد و سەری داخست
کەوتە بیرکردنەوە لە بڕیـارێک
تاکو دواتر بە جیمینی بڵێـت
ڤاریـا بۆ چەند ساتێک خەیاڵـی ڕۆشـت
سەیری سکی کـرد و دەستی لەسەر دانـا
هێشتاش خەمێکی گەورە ماوە بیچێژێ
خەمی ئەوەیەتی کچ دەرچێ
دەزانێت تایهیۆنگ لەڕووی دەروونیەت گۆڕا
بەڵام نازانێت بەڕاستی کچ قبوڵ دەکات ؟
یان هێشتاش سوورە لەسەر بڕیارەکەی' تـۆ جیاواز نـیـت بچکۆلـەکـەم
تەنهـا ئەوانـن جیاوازی درووست دەکـەن '
ڤاریـا بەخەمباری لەناخی خۆیدا وتی
دەستی لەسەر سکـی دەخشانــد
![](https://img.wattpad.com/cover/375935065-288-k244523.jpg)
YOU ARE READING
خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔
Vampireبەڕێـز ئـاڵـپـەر لە گرەوێـکدا لەگەڵ خێزانی کڵاوسنە خوێنمژەکان دۆڕاندوویەتی لەبەرامبەردا پێویستە کچەکەی ببەخشێـت .... کچێکی بێتاوان و بەدبەخت دەبەخشرێتە خێزانێکی سەراپا خوێنمژ و بێهەست تەنهـا لەبەر ئەوەی وەک کچێک لەدایك بووە ! ژانـەری چـیـڕۆك | خـێز...