|14|

478 125 209
                                    











ڤــۆت بــکــە کیـوتی
🤍🌷


























" پــۆڤــی ڤــاریــا "






بـەیانیـەکە بەهۆی کەشی بارانەکە هەڵسـام
جەوێکی جوان و ساردی هەبـوو
بەهۆی ئەوەی جەستـەم ڕووت بوو
جگە لە هەبوونی جلەکانی ژێرەوەم .....
بۆیە هەر لـەنێو جێگا گەرمەکە مامـەوە
بەهێواشی خۆمم سوڕانـد بەهۆی برینەکەی ملم
تـا ئازاری نەبێ ، سەیری تەنیشت خۆمم کرد
چاوەکانـم سەرسام بـوو !





تـایهیۆنگ هێشتا لەنێو جێگاکەیە
پێچەوانەی ڕۆژەکانی تــر بـوو
هەمیشە زووتر هەڵدەستا و بەتەنها لەو جێگایە
سارد و فراوانە جێی دەهێشتـم
چاوەکانـم لەسەر ڕووخساری هێشتەوە
وەک ئـەوە بوو کە دوێنێ وتی
یەکەمجارە هێندە لەگەڵمـا نەرم بێت
ئـەمە وام لێ دەکات گومان بکەم





ئـەو لەپـڕ ئازاری دام
وە لەپــڕ هەستی پەشیمانی ناخی داگیرکرد !
تێناگەم و سەری لێ دەرناکـەم
من ئـەوم دەوێت ، بەڵام بەو جۆرە نا
ئـەو جۆرە مامەڵەیەی دوێنێ کردی
ئەو نەرمیـەی دوێنێ شەو لەنێوانمان ڕوویدا
من هەمان ئەوەم دەوێت
لانی کەم بۆ هەموو ڕۆژێـك نەرمی نواندم دەوێ
حەزم لە هەڵسوکەوتانە بوو




نازانـم گەر کردنی ئەوە ڕاست بێ
بـەڵام ، بەهێواشیەکی زۆر
جەستەم بەرەو لای ئـەو کێش کــرد
دەستێکم لەسەر کەمەری دانا
سەریشم خستە سەر سنگی پتەوی
جەستەم لەنزیکی جەستە ڕووتەکەی هێشتبۆوە
هەستێکـی نامۆم هەبوو




' چی گەر خەبەری ببێتەوە و هەڵبچێ ؟ '
' چی ئـەگەر تەنها دووبارە مەبەستی پـڕکردنەوەی ئارەزووەکانی بێت ، پاشان گرینگیم پێ نەدا
وەک ئەوەی ڕۆژانی تر دەیکرد ؟! '
بەترس و دوودڵـی لەمێشکما پرسیم





ئەم پرسیارانە لەمێشکمان درووست ببوو
وای لە دڵم کرد ئاسوودە نەبێـت
بۆیە بەر لەوەی خەبەری ببێتەوە و هەڵبچێ
باشترە دووربکەومـەوە
وەک ڕۆژانی ڕابردوو ڕەفتار بکەم
دەستمم لادا دەمویسـت خۆم بەرەو دواوە ببەم
بەڵام تووند کردنی قۆڵی تایهیۆنگ
لەدەوری کەمەری مندا و زیاتر نوساندمی بەخۆیەوە
ئەمە وای لێ کردم ڕەق بـبم ......






" بـمـێـنەوە "
دەنگە قووڵ و خەواڵووەکەی تایهیۆنگ
وای لێ کردم دڵم بــلەرزێ لە سەرسامیدا






 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now