|21|

468 139 117
                                    





ڤــۆت بــکە کیوتـی
🤍🌷


















" پــۆڤــی ڤــاریـا "




بـەیانیەکی زووی یەکی مانگی نیسـان
واتـە مانگی ( ئەیپڕیڵ ) بوو
هێشتاش جیهان ساردی بەخۆوە دەبینی
هێشتاش بەفرەکان بەتەواوی نەتوابوونەوە
خۆی ناوچەی ڤێرمۆنـت
بەزۆری ساردی بەخۆیەوە دەبینێت
کەمتـر گەرمیت بەو ناوچەیەوە دەبینـی



لەگـەڵ جیمین لەهۆڵی میوانی بووین
من لەسەر قەنەفەیەک دانیشتبووم
قاچەکانم ڕاکشاندووە و سەرینێکم لەسەر داناوە
جیمینیش لەبەردەم دانیشتبـوو
هەوڵی دەدا وەک مامۆستایەك
فێری زمانەکەی خۆیانـم بکـات
بێزار بووم لەوەی بەردەوام داوای ڕوونکردنەوە بکەم بەناچاری خۆمم فێر دەکرد
ئەویش یارمەتی دەدام



جار جارە وشەکانی لەسەر پەڕەیەک دەنوسی
منیش بەخەیاڵ ڕۆیشتووی
سەیری سکـم دەکـەم کە گەورەتر بووە
سکـم بۆتە پێنج مانگ
هەرکەسێ ببینێ دەزانێت ئافرەتێکی دووگیانم
پێنج مانگ تێپەڕێوە کەچـی
هێشتاش هەواڵێکم لـە باراکەم نیە
زۆر دەترســم ....



دەترسـم مردبێـت و بێ هـەوڵ بم لێی
دەترسـم و خەیاڵـم ئاسوودە نیە بۆ چرکەیەکیش
ناتوانم بوەستم لەو بیرکردنەوە نەرێنیانە
نامەیەک ، خەبەرێک نەبـوو
تەنانـەت هەر نەگەڕایەوە کۆشك
چەنێک ئازاری دەدام ئەو دووریە بێ هەواڵە !
کەس لە ئازاری ناخـم ناگـات
کەسێك نەبوو خەبەری براکـەم پێ بدات
ئەویش هیچ دەنگێکی نەبـوو
سەیرێکی جیمین دەکـەم





ڤاریا :-
هیچ هەواڵێک نیە لە براکـەمەوە جیمین ؟
" بەدەنگێکی کز و بێهیوا پرسیم "




جیمین بێدەنگ بوو
هیچ وشەیەکی دەرنەبڕی تەنها سەیری کردم
لە ڕێگەی بێدەنگیەکەیەوە تێگەیشتـم
کە هێشتا لێی بێ هەوڵــە و نازانێت لەکوێیە
خوایە دەمتوانی چی بکەم ..؟!
بێچارە و دەستبەستراو دانیشتووم
نە کەسێک هەیە بۆی بگەڕێ
نە کەسیش شک ئەبەم پێی بزانێـت
هەناسەیەکی پڕ لە حەسرەتم هەڵکێشا




جیمین :-
دوێنێ هەندێ لە پاسەوانەکانم نارد
دڵنیابە بەباشی بۆی دەگەڕێـن ، نیگەران مەبە
" هەرچەندە دەنگی خەمبارانە بوو بەڵام بزەیەکی پڕ لەهیوای بۆ کردم "





جگـە لەبێدەنگ بوونێکی درێژ
نەمدەتوانی هیچ کاردانەوەیەکی ترم هەبێت
هەناسەی قوڵی پڕ لەخەمم هەڵدەکێشا
دەنگێک لەناخمدا هەبوو
پێی دەوتم براکـەم هێشتا زیندووە
پێی دەوتـم بەمزوانە دێتەوە بەردەمـم
بزەیەکی تێک شکاوم بۆ خۆم کرد
پاشان سەیری جیمین دەکەم .....





 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now