|4|

486 134 97
                                    



ڤـــۆت بـــکە پـێش خـوێندنـەوە
🤍🌷

















" پــۆڤـی تـایـهـیـۆنـگ "



دوای تەواوکردنی کۆمەڵەیەک لە گفتوگۆ
هۆڵی کۆبوونەوەکەم جێهێشت
ڕاستەوخۆ بەرەو سەرەوە چــووم
ژوورەکەی من لە نهۆمـی دووەم بوو
بەڵام فزوڵ بووم بۆ چوونە نهۆمی سێیـەم
ئەمزانی بەرەو ئەوێیان بردووە


لەسەر پلیکانەکان وەستابـووم
دوودڵـم لەوەی کە بچمە لای یاخود نـا
سەیرێکی دەوروبەری خۆمـم کـرد
دەستم لەسەر ملم دانا کەمێک مەساجم کرد
وەک ئەوە بوو شڵەژاو بـم
نەفەسێکم دایەوە و بەرەو سەرەوە ڕۆشتم
ئەزانـم نابێت ئێستا بچـم
بەڵام فزوڵیم لەپێش بڕیارەکانـمەوەیە




لەبەردەم دەرگاکـە وەستـام
ڕقـم لەوەیە کە لـەو ژوورە دەمێنێتەوە
ئەمە وەک بێڕێزیەک وایە
بەتایبەت لەبەردەم خوشکە مردووەکەم
بەڵام باوکم بڕیار بەدەستە !
من مافم نەبوو دژایەتی بڕیارەکەی بکەم
بەڵام پێشم خۆش نەبوو لێرە بمێنێتەوە




دوو ساڵ تێپەڕی کردووە بەسەر
مردنی خوشکە 15 ساڵانەکـەم
هێشتاش دەتوانم هەست بە بوونی بکەم لێرە
هێشتاش یادەوەریەکانی لێرەیـە
هەرگیز ئەو ئازارە لەبیر ناکەم
کاتێ بە مردوویی لەنێو باوەشم هێنامەوە
بۆ کۆشکەکەمـان ...!



ئـەو لەلایەن یەکێ لە گەورەی ئێڵفەکان کوژرا
بۆیە لەو ساتەوە زۆر ڕقم لێیانە
هەر یەکێکیان بکەوێتە ژێر دەستم
دڕندانە ئازاری دەدەم دواتر دەیکوژم
ئەمە جگە لەوەی خوێنەکەشی دەبـەم
چونکـە شایەنی مردنـن





بەدوودڵـی دەسکی دەرگاکەم گرت و بامدا
نازانـم گەر خەوتبێت یان نـا
چونکـە کاتژمێر 12 لایدابـوو ....
پێم نایە ژوورەکـەوە و لەگەڵیدا هەناسەیەکم هەڵکێشا .... هێشتا هەست بە بۆنی خوشکەکەم دەکەم ، نەهاتوومەتە ئەم ژوورە
بەتایبەت لەو کاتەوەی مردووە




ئـەو کچـەم بینی کە لەلای جولیس وەستابوو
وادەردەکەوت قسەی بۆ دەکـات
نزیکتر نەبـوومەوە تەنها لەدوورەوە
لەلای دەرگاکە وەستام و سەیریم دەکـرد
لێرەوە بۆم دەرکەوت زمانی خوێنمژ تێناگات
زۆر بەقوڵی گوێی بۆ جولیس گرتووە
ئەو پێویستە یاسا فێرببێـت





بەتایبـەت ئەوەی کە ناتوانێت
هەرگیز جارێکی تر چاوی بە خێزانەکەی بکەوێ !
هێشتاش نازانم خێزانەکەی کامانەن
جگە لە باوکە ناحەزەکەی کەسم لەگەڵیدا نەبینی
لەوانەشە هەر باوکی تاکە خێزانی بێت




 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now