|7|

465 137 114
                                    






ڤـــۆت بــکە پێـش خـوێندنـەوە
🤍🌷




















" پــۆڤــی ڤــاریــا "






ئـەو دیمەنـەی ئێستا شایەتحاڵـی بینینی بووم
وای لێم کرد لەشەرمەزاریدا سوور بـبـمەوە
لەساتێکی خراپـدا هاتـوومە بۆ ئێرە
نەدەبوو بێم بۆ نزیک ژوورەکـەی
هێشتاش بە شەرمەزاری وەستاوم
پشتم لەدەرگاکـە کردووە
نامەوێت بـڕۆمـە ژوورەوە ....!





چـونکـە ئەو لەگـەڵ کچێک بوو
بەڵام زانیم هەمان ئەو کچـەیە کـە ...
پێم وابێت ناوی لیڤـیـا بـوو
ئەو کچەی ئەم بەیانیە بە ڕقەوە سەیری کـردم
ئـەوان بە ڕووتی لەبەرامبەر دەرگاکە بوون
بەڵام لەسەر مێزێکی دارین
ڕقـم لەوە شایەتحاڵی دیمەنێکی نەشیاو بووم
چاوەکانم لەباوەڕپێنەکراو دەترپانـد





لەلای دەرگاکە چەند هەنگاوێک دوورکەوتمـە
بەشەرمەوە سەیری دەوروبەری خۆمم دەکرد
نەمدەزانی بەرەو کوێ بچـم
یاخود نەمدەزانی چی بکـەم !
لەپـڕ کردنەوەی دەرگایەک دەنگی هات
پێم وابوو دەرگاکەی ژووری تایهیۆنگ بێت
بەڵام بینیم لەدوای منەوە
ڕێک بەرامبەر ژوورەکەی تایهیۆنگ
دەرگایەک کرایـەوە




بە چاوێکی باوەڕپێنەکراوی سەیری دەکەم
بەڵام دڵخۆشیش بووم
کاتێ ینیم جیمین لەو ژوورە هاتە دەرەوە
ئەویش بە تێنەگەیشتنەوە لێمی دەڕوانی
بەەو لام چەند هەنگـاوێکی نـا
من لە شڵەژاویدا یاریم بەپەنجەکانـم دەکرد
ڕێک لەبەردەمم وەستا





جیمین :-
ڤاریـا .. چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە ؟
" بەشێوەی پرس وتی "





دوودڵ بووم لەوەی وەڵامێکی پێبدەم
ئەو لەسەرووی شانـمەوە
چاوێکی بەلای ژوورەکەی تایهیۆنگدا خشانـد
پاشان چاوی خستەوە سەر مـن
نازانـم دەبێت چی بڵێـم
نەشمدەویست بڵێم دیمەنێکی
وەها نەشیاوم بینیوە






ڤاریـا :-
ئێ لەڕاستیدا ...
دەمویست تۆ ببینم ، دەربارەی شتێک
قسەت لەگەڵ بکـەم
" بەبزەیەکەوە وتـم تاکو کەشە گرژەکە نەهێڵـم "


" بێگـومـان ، وەرە "
جیمین بەنەرمیەوە وتی
بەدەستێک ئاماژەی دا پێشی بکـەوم
لەگەڵیـدا ڕۆشتـم بۆ ژوورەکـەی ....






درۆم نەکرد کاتێ وتم دەمەوێ بتبینم
چونکە بەڕاستی دەمویست بیبینم
تاکو داوای لێ بکەم ڕێگە بدات
گەر بۆ دواجاریش بێت براکـەم ببینـم
بەرەو ناوەوەی ژوورەکەی چـووم
چاوم دەگەشایەوە بەبینینی ژوورەکەی
زۆر گەورە و شاهانـە بـوو
هەموو لایەکی نێو ژوورەکە بە ڕەنگی
سووری تاریک و ڕەنگی زێڕینی دەورەدرابـوو







 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now