|22|

915 193 110
                                    



ڤـــۆت بــکە پێش خوێندنەوە
🤍💐




















" پـۆڤــی ڤــاریــا "



کاتـێک چاوەکانـم کردەوە
هێندە ماندوو و شەکـەت بـووم هێندە ئازارم هەبوو بەهێواشی هەناسەم دەدا
جەستەم وەک ئەوە بوو خەنجەری لێ بدرێ
چاوەکانـم بەهێواشیەکی زۆرەوە سوڕاند
سەیری پێش خۆمم کـرد کاتێ هەستم کرد
یەکێک سەری لەسەر پشتی دەستم داناوە
دەستەکەی دیکەشی لەسەر سکـم بـوو


دەتوانـم هەست بە تروسکایی چاوم بکەم
کاتێ یەکـەم کەس تاییهۆنگم بینی
قژی نەرمی ئەو ختووکەی دەدام
کاتێ بەسەر دەستم دا شل بۆتـەوە
لەشوێنی خۆم بێ جوڵە مابووەتەوە
بەسەرسامی سەیری هاوسەرەکـەم دەکـەم
پێشبینیم نەدەکرد لێرە بێت
چونکـە سزادراوە ناتوانێت لێم نزیک ببێتەوە
هیچ بیرۆکەیەکـم نیە
کە چۆن ڕێەی پێدراوە لێرە بێت



" خـاتوونـەکەم ! "
دەنگێکی خۆشحاڵی و بەرز لەلای ڕاستمەوە هاتە
ئەوە دەنگی کاسیـا بـوو
تێبینیم نەکردبوو ئەو لێرەیـە
چونکـە چاوەکانم بەماندوویی لەسەر تایهیۆنگ بوو
تەنها بینین ئەو بەس بـوو ...


تایهیۆنگ یەکسەر سەری بەرز کردەوە
بەسەرسامی و هەناسەدانی خێرا نزیک بوویەوە
بەتووندی دەستی گرتـم
بەردەوام بوو لەوەی ماچی لەسەر جێبهێڵێ
ئەم هەڵسوکەوتـە لەناکاوەی
وای لێم دەکرد دوو هەستی ترم هەبێت
هەم هەستی ساختەکاری ، هەمیش دڵخۆشی
دەترسم هەموو ئەوانە نواندن بێـت
تاکـو سزاکەی لەسەر لابدەن
پاشانیش بەڕێز کڵاوسن دەسەڵاتی پێ ببەخشێتەوە
دەترسم ئەوە ڕاستیەکە بێت ....


بەڵام هەستی دڵخۆشی
زۆر زیاتر بەسەر دڵمدا زاڵ بـووە
یەکەمجار بینینی ئەو لەساتی کردەنەوەی چاوم
وای لێم کرد گەدەم بلەرزێک بەهۆی خۆشی
چونکـە پێم وانەبوو بێتە لام
پێم وانەبـوو چیتر منی بۆ گرنگ بێت
تایهیۆنگ بەچاوە پڕ لە تاریکی و سەرسامیەوە
سەیری چاوەکە شینە ماندووەکانی کردم



تایهیۆنگ :-
سوپـاس بۆ خـوا ئـازیزم
پـێم بڵێ ئازارت هەیە ؟ ، خەریک بوو بۆ کارێـك بڕۆمە کانساس ، بەڵام کاتێ وتیان نەخۆشیت
زۆر نیگەرانـت بـووم بەخێرایی هاتـمە لات ....
" بەتۆنێکی خەمبار و کز وتی "




بەتووندی دەستێکی گرتبـووم
هێشتاش ئامادە نەبوو دەست بەربدات
وەک ئەوەی بەریبدات بمـرم ...
ماچی یەک بەیەکەی پەنجەکانی دەستمی دەکرد
بـوەستە ... ئەو نیگەرانی من بـووە ؟
چاوەکانم بە باوەڕپێنەکراوی
لەسەر ڕوخساری بێ کەم و کوڕی ئەو هێشتۆتەوە
هەوڵ دەدەم کاردانەوەکانی بخوێنمەوە
دەربینەکانی زۆر ڕاستەقینەن
چاوەکانـی هەرگیز درۆی نەکردووە
پـڕ بوو لە ترسی لەدەستدان و هـەراسانی




 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now