|13|

1K 224 356
                                    











ڤـــۆت بـــکە و
بڕۆ نێو خەیاڵــی چیڕۆکەکەم
💗🌷






















" نووســەر پـۆڤ "




هەفتەیەک و چەند ڕۆژێک
بەهێواشی و بێدەنگی تێپەڕی لەنێو ئەو خێزانە
ڤاریـا ئەوەی قبوڵ کرد
کە ئیتر دەبێت لەو دۆخەی ڕابێـت
قبـوڵی کرد ئیتر هاوسەردارە
گەر وانەکات دەگەڕێتەوە ماڵە کۆنەکەی
بەمەش دەبێتەوە ژێر دەستەی باوکی
بۆیە هەرچیەک داوای لێ بکرێت ئەنجامی دەدات
تەنانەت گەر داوای مەرگی لێ بکەن
ئەوا دەبێت بیکـات ...!






لەو شەوەوەی کە هاوسەرگیری کرد
هیچ شەوێکی بەئاسوودەیی نەبردۆتەسەر
تایهیۆنگ هیچ ناوبڕێکی پێنەداوە
لەو کاتەوە تەواوی شەوەکان بەردەوام
ئارەزووی خۆی لە جەستەی ڤاریا بەتاڵکردۆتەوە
تاکە ئامانجی دووگیان بوونیەتی
بۆیە هەرچی زووە دەیەوێت
بـە ئامانجی چەندین ساڵەی بگـات





سەرەڕای ئەوەی تایهیۆنگ ئێستا هاوسەردارە
کەچی هێشتا دەستبەرداری لیڤیـا نەبووە ..!
چونکە لەسەرێکەوە چێژی لێ وەردەگرت
لەسەرێکی ترەوە ...
بەڵێنی ئەو جێگەیەی پێدابوو
کە ئێستا ڤاریا لەشوێنیەتی و هاوسەریەتی
بۆ ئەوەی بەڵێنەکەی چاکبکاتەوە
هەموو ڕۆژێک لەگەڵیدا دەخەوێـت
بۆ ئـەوەی لیڤیـا لەدەست نەدات










*******








تـاکـە شتێک ڤاریا دڵخۆش دەکـات
هەبوونی براکەی بوو لەنزیکیەوە
جیمین توانی براکەی ڤاریا ڕازی بکـات
بەوەی لەنزیکی ئەودا کار بکـات و بیبینێت
بەڵام هێشتاش بەترسەوە
هەر لەدووری ئەو ماوەتەوە
نەکـا تایهیۆنگ بەوە بزانێـت و ئازاری بکات
چونکە جیمین ئەوی بەنهێنی هێناوەتە کۆشک
ئێستاش بۆتە سێ ڕۆژ لەوێ کار دەکـات





بـەم شەوە تاریکـە

ڤاریـا لەبەردەم بەلەکۆنی ژوورەکەیان بوو
سەیری خوارەوە دەکـات
بەئاڕاستەی باخچەکەی پێشەوە
چاوی لەسەر براکـەی لانەدەبـرد
ئەو کاری باخەوانی هەڵبژارد ، ڕقی لەوە بوو
براکەی بەقوڕسی کاری دەکـرد
حەزی لەوە نەبوو خستوویەتیە ئەو بارودۆخە
بەڵام ئەویش لەپێناو بینینی خوشکەکەی
پێداگر بوو لەسەر هاتنی بۆ ئێرە





کاتێک جۆنگکووک بەوەی زانی
کە ڤاریـا بۆتە هاوسەری تایهیۆنگ
زۆر بەوە هەڵچـوو ...
وتی کە ڕێگەیان نەداوە بێتە ژوورەوە
گەر نا ڕێگەی بەو کارە نەدەدات ڕووبدات
ڕقی لەوەیە خوشکەکەی کەوتۆتە ئەو حاڵەوە
بەڵام ئەو چی لەدەست دێت ؟
هەموو شتێک بەهۆی باوکیەوە ڕوویدا
وە ئێستاش دەبێت بەرگەی بگـرن ....





 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now