|16|

949 202 79
                                    









ڤـــۆت بـکــە بــەر لە خـوێندنەوە
🤍🏵



























" لـە پـاش ئێوارەی دواتـر "







ڤـاریـا لەڕێڕەوی نهۆمی یەکـەم بـوو
بەدوودڵی بەرەو ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ دەچێت
چونکـە بانگی کردووە
گوایە دەیەوێت بیبینـێت
دڵنیانەبوو بۆچی دەیەوێت بیبینێ !
تەنها بە دوودڵی بەرەو ئەوێ هەنگاوی دەنـا
هەنگاوەکانی هێواش کردەوە
کاتێ لیڤیـای بینی
کە لە دەرگای ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ هاتە دەر ...







بەهێواشی ڕووی گرژ کـرد
کاتێ بەرەو لای نزیکتر و نزیکتر دەبوویەوە
تێبینی کرد لیڤیـا
بەڕوخسارێکی خەمبار و گریاناوی هاتە نزیکی
کە بینینی ڤاریا لەوێ بوونی هەیە
بەگرژ و ڕقەوە سەیری کرد
تا زیاتر هەنگاوەکانی نزیکتر بووبایەوە
زیاتر ڕوخساری غەڵقی ڕق و تووڕەیی دەبوو
ڤاریا بە نەزانی لێی ڕوانی






لیڤـیـا بەر لەوەی بەلایدا تێپەڕێ
لەتەنیشی وەستـا بە ڕقەوە سەیری کـرد
" هـەرگیز ڕێگە نادەم بە ئاسوودەیی بژی "
لیڤیـا بە زمانی ئاسایی خۆی وتی
پاشان بەڕقەوە شانی کێشا بەشانی ڤاریا
ئەوی تێپەڕاند
ڤاریـا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد
دەستی لەسەر شانی خۆی دانـا
خۆزگەی دەخواست لەو ڕستەیە بگەیشتایە
تاکە شت ناتوانێ فێری ببێـت زمانەکەیانە
زمانێکی قوڕس و زەحمەت بوو بەلایەوە







گرینگی نەدا و هەنگاوەکانی بردە پێش
لەدەرگاکەی دا و بەهێواشی کردیەوە
بەنەرمی هەنگاوەکانی بردە ژوورەوە ....
تایهیۆنگ بە خەندەیەک سەیری کرد
" وەرە ئێرە ئازیزم ... "
تایهیۆنگ وتی کاتێ فایلەکانی دەستی دانا
ئاماژەی بۆ سەر قاچەکانی کـرد
ڤاریا بە شەرمەوە چوویە نزیکی
هەر ئەوەی کرد کە ئەو وتـی





ڤاریـا :-
ئـەو بۆچی لێرە بـوو ؟
" بە ئاسایی پرسی سەیری دەوروبەری کرد "






نەیدەویست ئەوە بپرسێت
نەیدەویست دووبارە گرژی ڕوخساری ببینـێ
بەڵام مافی خۆی بوو ئەو هاوسەریەتی
دەزانێت لیڤیا چاوی لە تایهیۆنگە
تایهیۆنگ جیاواز بوو لەوەی پێشووتر
بە ڕوویەکی ئارام و دەنگێکی نەرم وەڵامی دایەوە
کاتێ تێگەیشت مەبەستی لیڤیایە







تایهیۆنگ :-
چیتـر کارم بۆ ناکـات
لەبـری ئەوە دەینێرم بۆ چێشتخانەکە
بەهەرحـاڵ بچکۆلـەکەم چۆنە ؟
" سەرەتا بە ئاسایی وتی ، کۆتا کۆپلەی بە بزەیەکی شیرین دەربـڕی "







 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now