ڤــۆت بـکە پێـش خوێندنەوە
🌷🤍" لەلای خێزانی کڵاوسنەکان "
تایهیۆنگ لەبەردەم مێزی کۆبوونەوەی باوکی
دانیشتبـوو پاڵیدابوویەوە بە کورسیەکەدا
بەچاوێکی سارد و بێ هەستانە
لەو پیاوە پیرەی بەردەمی دەڕوانـێ
کە سەرۆکە و باوکیـەتـی .....تایهیۆنگ :-
لـە چ جۆرێکە و سەر بەکام خێزانە ؟
" بەبێ گرینگیدان پرسی "
کڵاوسن :-
ئـەو کچە لەخێزانی ئاڵپەرە
خێزانێکی ئێڵفـن ، دواجار بۆم دەرکەوت
چاوێکی دەگمەنی شینی هەیە
ئەوە سەرسامکەر نیە ؟!
" کۆتا ڕستەی بە پەرۆشیەوە دەربڕی "تایهیۆنگ :-
سوودی چیە گەر پارەیان نەبێت ؟
" بزەیەکی گاڵتەجاڕی کرد "
کڵاوسن :-
پارەیان نیە بەڵام
شتێکیـان هەیە دەتوانن ناوبانگمان بەرزکەنەوە
" بەهەمان جۆری ئەو وەڵامی دایەوە "
تایهیۆنگ دەستی برد بۆ پەرداغە شەڕابەکە
هەندێکی بە قوڵی لێ خواردەوە
ئـەوان باسیان لە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەکرد
کە باوکی چی دەرکەوتووە
وە چی بەخشیوە بەخێزانێک
تا لەبەرامبەردا کچێک بەدەست بهێنـێتایهیۆنگ بەرۆشی ڕووخساری کچەکە بوو
نازانێت ئاخۆ چۆناهیە !
دەکرێ وەک ئافرەتە خوێنمژەکانی تر
یان سۆزانیەکانی ئەم کۆشکە
جوانیەکی تایبەتی هەبێت یاخود نا ؟ئافرەتە خوێنمژەکانی ئەوان هەمیشە گەنج و جوانن
جیا لەوەی بێ هەستـن وروژێنەرن
وە یەکەم جار ئافرەتێک لە غەیری خوێنمژ
پێ بخاتە نێو کۆشکی کڵاوسنەکان
ئەوە جێگەی سەرسامیـە
بەتایبەت کچێکی چـاو شین !
کە زۆر دەگمەنە لەنێو شانشینی ڤێرمۆنت
چونکە ئێڵفەکانی تر چاویان سەوز بووکڵاوسن :-
بڕیـارە ئەمشـەو بـاوکی بگەیەنێتە دەستمان
ئاگاداربە کوڕم
ئێمە لەبەرامبەر گرەوێک ئەو کچەمان وەرگرت
هیوادارم شەرمەزارم نەکەیت !
" بەئاگاداریەوە وشەکانی دەربڕی "
تایهیۆنگ :-
مەگـەر ئەویش هەمان کاری پێنادرێت ؟
وەک ئەو ئافرەتە خزمەتکارانەی تر لەنێو کۆشکەکە ؟
" بەتێنەگەیشتنەوە پرسـی "کڵاوسن :-
گەمژە مەبە ....
( بەچرپەیەک وتی لێی نزیک بوویەوە )
ئەو کچە دەگـمەنە !
سێرکە کام کچ لێرە چاوی شینی هەیە
وە خاوەنی ڕووخسارێکی جوانبێت و ئێڵف بێت ؟
پێویستە بەباشی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت
" بەنەرمیەوە وتی پاڵیدایەوە بە کورسیەکەدا "
YOU ARE READING
خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔
Vampireبەڕێـز ئـاڵـپـەر لە گرەوێـکدا لەگەڵ خێزانی کڵاوسنە خوێنمژەکان دۆڕاندوویەتی لەبەرامبەردا پێویستە کچەکەی ببەخشێـت .... کچێکی بێتاوان و بەدبەخت دەبەخشرێتە خێزانێکی سەراپا خوێنمژ و بێهەست تەنهـا لەبەر ئەوەی وەک کچێک لەدایك بووە ! ژانـەری چـیـڕۆك | خـێز...