|18|

488 141 91
                                    






ڤـــۆت بـــکە
لـەپێنـاو ماندوو بوونـم
🤍🫶














" پــۆڤــی ڤــاریــا "



کاتێك چـاوم کـردەوە بەرەبەیان بـوو
بەماندوێتی و دڵێکی شکاوەوە
سەیری دەوروبەرم دەکـەم کە تەنها یەک کەسی لێبوو ، جیمین ...
ئـەو لەتەنیشت منەوە لەلایەکی جێگاکـە دانیشتووە
بەهێواشی خۆمم جوڵانـد
پشتم دا بە تەختەی جێگاکـە
ئەو یەکسەر خۆی جوڵاند و سەیرێکی کردم
بەنیگەرانی نزیک بوویەوە





جیمین :-
ڤـاریـا ... پێم بڵێ هەست بەباشی دەکەی
لەهیچ شوێنێك ئازارت هەیە ؟
" بەنیگەرانی وتی دەستێکی گرتـم "





بەبێ دەنگی مامەوە
جگـە لە ئازاری دڵشکان هەست بەهیچ ناکـەم
چاوەکانـم فرمێسکی لێ درووست دەبوو
وەک ئەوە بوو لێم تێبگـات
بەخەمخۆریـەوە پەنجەی لەسەر پشتی دەستم دەجوڵاند وەک دڵنەواییەك




سەرەڕای ئەوەی ئەمشـەو ڕوویدا
هێشتاش وەک گەمژەیـەك
چاوەڕێ بووم دوای ئەوەی چاوم دەکەمەوە
ئەوەی لەتەنیشتـم بێت هاوسەرەکەم بێ
بەڵام جێگاکە خاڵـیـیـە ..!
تێگەیشتـم من هیچ گرینگیەکـم نیـە
وادیارە ڕۆشتووە بەدوای ئەو بێڕەوشتە
تاکو سزای نەدەن
لەکاتێکا شایەنی ئەو سزایەیە







ڤاریا :-
تایهیۆنـگ لەکوێیە ؟
" بەدەنگێکی لاواز و کز پرسیـم "


جیمین :-
ئـەوان لەهۆڵی کۆبوونەوەن
باوکـمان بەو ئابڕوچوونەی زانیوە
لەوێن لەگەڵ دایکـم تاکو مشتومڕ لەبارەی
سەر پەڕاندنی لیڤیـا بکەن
" بەئاسایی وەڵامی دایەوە سەری داخسـت "








تێگەیشتـم تەنها بۆ سزایەکە لەوێـن
بەڵام هێشتاش وەک هاوسەرێـك
پێویستـم بە دڵنەوایی هاوسەرەکـەم هەبـوو
هێشتاش چاوەڕێی ڕوونکردنەوەیەک دەکەم
لەکاێکا شایەتحاڵی خیانەتەکەی بووم
هەموو شتێک لەپێناو مناڵەکەمـە
ناتوانـم بەئاسانی ئەوە لەبیر بکـەم
ناشتوانـم بەئاسانی لێی خۆشبم و واز بهێنم
دەکرێ کاتێکی زۆرم پێویست بێ
تاکو لەو بابەتە ڕابێـم و وەلای بنێـم












********











هەر لەهەمـان ڕۆژ کاتێ خۆر بەتەواوی هەڵـهـات
بەڕێز کڵاوسـن بڕیاری دەکـرد
من لەڕێگـەی جیمین هەموو شتێکـم زانـی
من و ئەو لەتەنیشت یەکترەوە دانیشتووین
خاتوو ڕێجینا لەلایەکەی دیکـەم بـووم
بەڕقەوە سەیری پێش خۆی دەکـات
وە تایهیۆنگ دوور لە ئێمـە وەستـابـوو
تەنانەت براکـەشم لێرەیە !
نازانـم بۆچی بەڵام ئەویش لەڕیزی خزمەتکارەکان وەستابـوو بەڕقەوە سەیری پێش خۆی دەکرد
لەوەیە زانیبێتی ...






 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now