|20|

464 138 70
                                    






ڤـــۆت بـــکە کیـوتــی
🤍🌷





















" پــۆڤــی نـووسـەر "





تـایـهیۆنگ خەریکـە بەشێوەیەکی زۆرداری
قۆڵی ڤاریای گرتـووە و بەدوای خۆیدا
ڕایدەکێشـا بۆ ژوورەکـەیان
بەمەبەستی ئەوەی زیندانـی بکـات
ڤاریا زوو زوو هاواری بەسەردا دەکرد
داوای دەکرد وازی لێ بهێنـێت
تەنانەت ڕوونکردنەوەی بۆ نەداوە





ڤاریـا :-
ئـەرێ بۆ خاتری خوا ، بۆ کوێم دەبەیت ؟
" بەتووڕەیی وتی قۆڵی خۆی ڕادەکێشا "




تایهیۆنگ بۆ ساتێک بە تووڕەیی وەستا
قۆڵی ڤاریای گرت و لەخۆی نزیکی کردەوە
بەجۆرێک ڤاریا هەناسەی خۆی گرت
بەترسەوە لەو ڕوخسارە تووڕەیە دەڕوانێت




تایهیۆنگ :-
نایبنیت دەرەوە لەچ حاڵێکدایە ؟
وادیارە دەتەوێ تۆش بچیتە پاڵیان و تووش بیت !
" بەدەنگێکی سارد و نزم وتی "

ڤاریا :-
هـیچ کەسێک لەوانەی کۆشک تووشبوو نین
ئەی بۆ دەبێت من زیندانی بکەی ؟!
" بەخەمباری و گرژیەوە وتی "


تایهیۆنگ :-
ئـەوە لـەپێنـاو سەلامەتی کوڕەکەمـە
" بەبێ هەستی وتی دووبارە تووند قۆڵی گرت "






بواری قسەکردنی بەڤاریا نەدا
دیسان بە زۆرداری ڕایکێشا بەدوای خۆیدا
هەستی بە شکان دەکـرد
کە بیستی تەنها گیانی مناڵەکەیان گرنگە بۆی
ئەی چی دەربارەی ئـەو ؟
مەگەر گیانی هاوسەرەکەشی بۆ گرنگ نیە ؟!
لەگەڵ ئەوەی دوای کەوتبـوو
بەهێواشی فرمێسکی دەڕشت




ئـەو نیگەرانە چونکـە
گـەر بێت و تایهیۆنگ زیندانـی بکـات
ئەوا هیچ هەواڵێکی لە براکەیەوە پێ ناگـات
بەمەش بێبەش دەبێت لە حاڵی براکەی
تەنانەت مانگـێك بەسەر ڕۆشتنی جۆنگکووک تێپەڕیوە ، هێشتاش هەواڵێکی نەبـوو
ئەمە زیاتر ببووە جێی نیگەرانی




تایهیۆنگ بەپەلە دەرگاکـەی کردەوە
ڤاریای بەزۆر کردە ژوورەوە  خۆیشی گەڕایەوە
" تکـایە ئەوە مەکـە تایهیۆنگ "
ڤاریا بەچاوێکی بەزەییەوە لێی پاڕایەوە
بەڵام بواری نەدا و دەرگاکەی داخست
بەبێ ئەوەی بیر لە هەستەکانی بکاتەوە
بەبێ ئەوەی بزانێت چی لەدوای خۆی جێدەهێڵـێ
بەبێ گرینگیدان دەرگاکەی کلیل کرد





ڤاریا بەگریانەوە دەیکێشا بەدەرگاکەدا
ئەو بۆ حاڵی خۆی نیگەران نیە !
هەموو بابەتەکە تەنها ونبوونی براکەی بوو
دەترسێت ئەویش تووش بووبێت
وەک چۆن ئەم خەڵکـە لەناکاو تووشدەبن و دەمرن
ئەویش بەهەمان ڕێگای ئەوان چووبێت
بەناچـاری لەشوێنی خۆی خزایە خوارەوە
لەلای دەرگاکە دانیشـت





 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now