|15|

504 132 155
                                    





ڤـــۆت بــکە
وەک ڕێزگرتـنی نـووسـەر
💗🌷

















" لــە پــاش تێپەڕینی 2 مـانگ "



ڤـاریـا بەلاوازی نێوچەوانی خۆی گرتـووە
خۆی بەسەر ماغسەلی دەستشۆردنەکە چەماندۆتەوە
هەرچیەک لەبەیانیەوە خواردوویەتی
هەمووی بەسەریەکدا هێنایەوە
هەفتەی ڕابردووش هەمان شت ڕوویدا


بەڵام خاتوونە دکتۆرەکەی کۆشـك
دڵنیانەبوو لە پشکنینەکانـی کە بۆی کردووە
گومانی دەکرد لەوەی نیشانەی دووگیانی بێت
بۆیە هەفتەیەکی تـر وتی کە چاوەڕێ بکات
بەڵکـو ئەوانە نیشانەی دووگیانی بێت
کە هێندە بێتاقەتی کـردووە


ڤاریا کە تەواو بوو
بۆ جاری سێیەم بەبێتاقەتی ڕوخساری شۆرد
بەرەو ژوورەکەیان چوویـەوە
یەکسەر بە لاوازی لەسەر جێگاکە پاڵکـەوت
دەترسێـت دووگیـان بێـت ...!
نازانێت کاردانەوەی چۆن دەبێ
گەر تایهیۆنگ بەوە بزانێت کە دووگیانە
ئەو تەنها زۆر دەترسێت کچ بێـت
مناڵی کـچ تاکە هۆکاری سەرەکی ئەو ترسەی بوو





" چـی گـەر لەداهاتوودا دووگیان بم
بەمناڵێکی کچ ؟ "
ڤاریا بەترسەوە لە جولیسی پرسی
کاتێ ئەو خەریکی ڕێکخستـنی سەرچەفی
جێگاکە بوو ، بزەیەکی نەرمی بۆ کرد

جولیس :-
شیرینەکەم ، بەدڵنیاییەوە هێشتا هیچ ڕووینەداوە
وە گەر کچێک بوو چی دەگۆڕێت ؟
خاتوونی گەورە [ ڕێجینا ] مناڵی سێیەمی کچ بوو
گەورەمان کڵاوسن زۆر خۆشحاڵی دەربڕی
" بەهێمنی و بزەیەک ڕوونکردنەوەی دا "

ڤاریـا :-
بەڵام ئـەو وتی کوڕێکـم دەوێ
چی گەر نەتوانم بە کوڕێک دووگیان بم !؟
" بەترسەوە وتی و پاڵکـەوت "



جولیس بۆ ساتێک بەباوەڕپێنەکراوی سەیری کرد
پاشان سەری بادا و بەرەو لای چـوو
تاکو ئەو ترسە زۆرەی هەیەتی نەیهێڵـێ
لەتەنیشتی دانیشت و دەستی بە سەری داهێنا
حەزی لەوە نیە زۆر ترساوە
کە دەبینێت دڵی نائارامـە ئازاری دەدا




جولیس :-
هەبوونی کچ شەرم نیە !
دەکرێ لەخێزانەکەی تۆدا بەو جۆرە بووبێت
بەڵام خێزانی کڵاوسنەکان
بەجیاواز لە کچ دەڕوانـن
ئەوان ڕێزی دەگرن و خۆشحاڵی دەردەبڕن
دڵنیابە تایهیۆنگ'ـیش بەو جۆرە دەبێت
( کەمێک وەستا پاشان بەردەوام بوو )
کاتێ لەدایک بوو ئەوکات بەهانەی قبوڵکردنی نامێنێت شیرینەکەم بۆیە مەترسە
" بەنەرمی قژی بردە پشـت گوێی "


 خـێزانـی کـڵاوسـنەکـان | ᴋ.ᴛʜ✔Where stories live. Discover now