|30|

44 12 2
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــ





دوای پێنج ڕۆژ.



لەدیار پەنجەرەکە وەستابووم سەیـری ئەو بارانـە بەخوڕەم دەکرد، نەیدەتوانی ڕێگری لـە فرمێسکەکانم بکەم. بەرچاوم ئاوسابوو بەهۆی گریانەوە. هەموو ڕوداوەکان سەراو ژێر بوونەوە..







لەسەر ئەرزەکە دانیشتم و بەدەستـم ئەژنۆکانـم لـە ئامێز گرت و سەرم لەسەریان دانا. هەستم بـە بێهێزیەکی زۆر دەکرد.








یاسەمین لەبیرت بێت، ئەگەر یاداشتەکە سوتـا... ئەوە واتای ئەوەیە تـۆ لە ئەرکەکەتـدا شکستـت هێناوە، ئەوەش واتای ئەوەیە خالید مردوە.

"قسەکانی دایە ئۆلیڤیا لە مێشکم هاتوچۆی دەکرد. خۆزگە هەموو ئەوەی ڕویدا تەنهـا خەوێکی ناخۆش بوایە و هیچیتر بەڵام هەرچی بکەم تازە ناتوانم ئەو ڕاستیە بگۆڕم.





مـن  لە ئەرکەکـەم شکستـم هێنا...



نەمتـوانی ڕێگری بکەم لە مردنی خالید...




ئیتر هەرگیز ناتوانم بگەڕێمـەوە بـۆ ماڵـەوە...





ڕۆژی دواتر یەکێک لە خزمەتکارەکان هەندێک خواردنی پێدام، بەهۆی بێهێزیەوە نەمدەتوانی لەشوێنی خۆم بجوڵێـم بۆیە خواردنەکەم خوارد. یەکێک لە خزمەتکارەکان نامەیەکی پێدام. سەرم سوڕما کاتێک زانیم هێلینا ئەو نامەیەی ناردوە...








بۆ هەموو شتێک داوای لێبوردن دەکەم، من دوای ڕوداوەکان تەنها دوورکەوتنەوەم هەڵبژارد. چونکە نەمتوانی ببینـم خالید تۆی خۆش بوێـت. مـن زۆر ئیرەییـم لەتۆ دەکرد یاسەمین، زۆر دەمێک بـوو هەستم دەکرد خالید ئاشقی تۆ بوە. تەنهـا نەیدەزانی چۆن ڕووبەڕووی هەستەکانی ببێتـەوە.
ئەوڕۆی کە لای بەندەرەکەوە تۆم بینی دەبوایە تێبینی ئەوە بکەم دەچیتە لای خالید چونکە خالید کاتێک منی بینی زەردەخەنەی سەر ڕوخساری نەما.
ڕۆژی لەدایک بوونەکەمت بیرە؟ ئەوکات خالید دیاریەکی بۆمن هێنا گوایە هی داپیرەی تا بیدات بەو ئافرەتەی خۆشی دەوێ بەڵام من ئەو ئافرەتـە نەبووم، ئەوڕۆژە لەژێر پردەکە ئێمە قسەمان کرد، خالید باس هەموو شتێکی کرد، کە چۆن بەشێوەیەکی شێتـانە تۆی خۆش دەوێ، وە بڕیاڕ بوو هەر ئەوشەوە هەمـوو شتێک بکات تا بەزوترین کات دڵت بەدەست بهێنێت و هاوسەرگیری بکەن بەڵام ئەوکات تۆ هەموو شتێکت تێکدا کاتێک گوتـت یامیرت خۆشدەوێ و ناتەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ خالیددا بکەیت.... خالید تۆی زۆر خۆش دەوێت یاسەمین، هەر لەسەرەتاوە تـۆی خۆشەویستوە.
وە ئەو ئامانـەتەی تۆ لای من بوو، چونکە تۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی.





هێلینا






یەکسەر نامەکەم دانا و سەیری ناو زەرفەکەم کرد بەڵام شۆک بووم کاتێک ئەو ملوانکەیەم بینی کە خالید بەنیاز بوو لە ڕۆژی لەدایک بوونـەکەی بیدات بە هێلینا.






| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now