|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|
ــــــــــــــ
لەسەر جێگاکەم درێژ ببوم، دەسم بەو ملوانکەیەوە بوو کە خالید پێی دابوو. ئەبێ ئێستا لە چ حاڵێکدا بێ بەهۆی ئەو خۆشەویستیەمەوە ئەرکەکـەم قورستـر دەبێت. سەرەڕای هەمو ئەم ئازارانە، دایە ئۆلیڤیاش لەلام نیە، دوای ئەوەی باوکم لەماڵەوە دەری کرد ئیتر نەمبینیوەتەوە تەنانەت هەواڵیشم لێی نییـە. لەئێستادا بونی ئەو بۆمن زۆر پێویستە.
باوکم ماریای لە ژوورەکەی بەند کردبوو. هیچ کەسێک نەیدەتوانـی بیبینێت. تەنانەت نازانـم حاڵی ئەو چۆنـە. لەلایەکی ترەوە باوکم لەیاردۆی گرتوە بە تۆمەت کردۆتیە زیندانەوە، دڵنیام دەیەوێت ئەو بکوژێ.
لەناکاو نینـا هاتە ژوورەوە، دوای ئەوەی ئەم بەیانیە گەڕایەوە. گیایـی دەرمانی بەدەستەوە بوو. بەش سەرەوەی عەزیەکەم دانا بۆ ئەوەی نینا ئەو برینـە ساڕیژ بکا کە باوکم دروستی کردوە. هەر پشتـم نا بەڵکو تەواوی جەستەم ئازاری هەبوو، ببـوو بـە پەڵەی شین.
"نینـا دەرمان لە برینەکەم دا و جەلەکانـی لەبەر کردمەوە. وابڕیارە دوای خوانی نیوەڕۆ خێزانی یامیر بێنە ئێرە بەڵام یامیر نایەت، ئەو ئێستا بۆتە ژەنەڕاڵ لەوانەیە چەند ڕۆژی داهاتـوو بگەڕێتەوە، دڵنیام بەو هەواڵە زۆر دڵخۆش بوە، ئێستا وادەزانێ منـم بـە ویستی خۆم پشیمان بۆتـەوە.یاسەمین دەزانم خەمی خالیدتە، دەتەوێ نایەمەکی بۆ بنێریت؟
"نینا گوتی. نینا باسی نامەکەی بۆ خالید کردبوو بەڵام هێشتا دەترسم بەهەڵـە لەمن تێبگات.زۆر ئەوەم دەوێ بەڵام نازانم چی بۆ بنوسـم دەترسا وا بیر بکاتەوە من ویستومە بەڵێنەکـەی بشکینـم، تەنانەت ئیتر هێزی ئەوەم نیە ڕوبەڕوشی ببمەوە.
" گوتـم لەکاتێکدا هەستـم بە دڵتەنگیەکی زۆر دەکرد.نامەوێ خۆشەویستیەکەتان ببێت بە چیڕۆک. سەرەڕای ئەوەی خالید بە سەبرەکەیەوە چاوەڕێی تۆ دەکات، لەوانەیە ئێستا حاڵی بۆت باش نەبێ.
خۆپاراستنت لێی چارەسەری کێشەکان ناکات، لەوە دڵنیابە. تۆ بۆ ئەو پرسیارێکی گەورە بەجێدەهێڵیت کە تا کۆتایی ژیانی دەبێت بێری لێبکاتەوە.
" نینا گوتی کاتێک دەستی گرتبووم.بۆ ماوەیەک بیرم لە قسەکانی نینا کردەوە بڕیارم دا نامەیەک بۆ خالید بنوسم و هەموو شتێکی بۆباس بکەم، حەز دەکەم هەموو شتەکان لەخۆمـەوە ببیستێ.
شەو درەنگ بوو. تەواوی چراکان کوژابوونەوە، لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە، چومە بەردەم دەرگای ژوورەکەی مەیسا. بۆ ساتێک گوێم بەدەرگاکەوە نا بەڵام گوێبیستی هیچ نەبووم.
مەیسا..! ئەوە منـم، یاسەمین.
"بەهێواشی گوتـم یەکسەر گوێبیستی دەنگی پێ بووم کە لەدەرگاکە نزیک بۆوە.
YOU ARE READING
| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
Storie d'amoreزۆری فـەرقـە ، مـەیلـی دڵ و چـەرخـی زەمـانــە! 10/10/2024 ~ دەسـت پێـک 14/11/2024 ~ کۆتـایـی