|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|
ــــــــــــــ
دوای ئەوەی خالید ماچی کردم، نەمدەتوانـی ئیتـر ڕوبەڕوی ببمەوە و سەیری بکەم. بۆیە گەڕامەوە ماڵەوە بەڵام باشـم کرد چونکـە یامیـر و باوکی و دایکی هاتبوون، گەرنا مەیسام دەکردە حاڵێکی ناخۆشەوە، من بەتەواوەتـی ئەوانم لەبیـر کردبـوو.
دوای خوانی ئێوارە هەمومان کۆببوینەوە، دوای کەمێک دایە ئۆلیڤیا هات و لەتەنیشتـم دانیشت.
دڵخۆشبووم بەوەی وەڵامی داواکەی منتان دایەوە، ئەوە بۆمن زۆر گەورە بوو.
"باوکم گوتـی و من و دایە ئۆلیڤیا شۆک بوین. کەواتە باوکم داوای کردوە بێن و من بخوازن! زۆر هەستم بە خراپی کرد، خـۆم وەک کاڵاییـەک هاتـە پێش چـاو.من زۆر دڵخۆش دەبـم بەوە، دەتوانین خێزانەکەمان بەهۆی ئەوەوە لەیەک نزیک ببێتەوە.
" باوکی یامیر گوتـی زۆر دڵخۆش دیار بوو، سەیری یامیرم کرد ئەویش بەهەمان شێوە زۆر دڵخـۆش دەردەکەوت.بێگومان دوودڵ یەکتریان خۆش دەوێ، ئەوەی لەسەر ئێمەیە بەیەکگەیاندنیانە.
" باوکم گوتـی، بێگومان بەهۆی گەمژایەتیەکی خۆمەوە نەمتـوانی هاوسەرگیری لەگەڵ خالید بکەم. سەیرێکی دایە ئۆلیڤیام کرد بیدەنگ بوو وادیار بوو بیری دەکردەوە.باشە، بەڕای ئێوە چ ڕێکەوتێک باشە تا منداڵەکان هاوسەرگیری تێدا ئەنجام بدەن؟
"باوکم پرسیاری کرد بۆ ساتێ هەموان بێدەنگ بوونحەز دەکەین لە مانگی ئایاردا ئاهەنگەکە بەڕێوە بچێت.
" دایکی یامیر گوتی.بەڵام ئەوە کاتێکی زۆری ماوە! واباشترە بە زووترین کات ئاهەنگەکە ئەنجام بدەین. لەو ماوانەی ڕابردودا ئێمە کۆمەڵێک شتێ نا خۆشمان بەڕێکرد، ئیتر کاتێ ئەوەیە خۆشیەک ببینین.
"باوکم گوتی و ڕوخساری دەگەشایەوە..خاتوو ئۆلیڤیا شارەزاترە لە ئێمە و لە خێزانی ڕاهیبەکانە، واباشترە ئەو بڕیار بدات. خاتوو ئۆلیڤیا چ ڕۆژێکت پێباشە بۆ هاوسەرگیری؟
" دایکم گوتی و دایە ئۆلیڤیا سەیری منی کرد پاشان قسەی کرد، زۆر بەپەرۆشـم تا بزانـم دایە ئۆلیڤیا چیدەڵێت! بەڵام شۆک بووم.هیچ ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ڕوونادات.
" دایە ئۆلیڤیا بەڕاستەوخۆی گوتـی و هەمومان سەرمان سوڕما.یەکسەر قۆڵی دایە ئۆلیڤیام گرت، ڕاستە لە بەرژەوەندی مندا قسەیکرد بەڵام دەترسم ئێستا باوکم توڕەبێت.
مەبەستت لەوە چیە خاتوو ئۆلیڤیا، تۆ کێیت تـا بڕیارێکی لەوشێوەیە بدەیت؟
" باوکم بە توڕەییەوە گوتـی.
YOU ARE READING
| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
Roman d'amourزۆری فـەرقـە ، مـەیلـی دڵ و چـەرخـی زەمـانــە! 10/10/2024 ~ دەسـت پێـک 14/11/2024 ~ کۆتـایـی