|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|
ــــــــــــــ
هەستم دەکرد جەستەم ڕەق بوە، لەسەر زەویە ڕەق و پیسەکەی زیندان دانیشتبووم، تاریکیەکەی هەروەها دیوارە بەردینەکان، دەستم دەلەرزی، ئیتر فرمێسکی چاوەکانـم وشک ببون. دایە ئۆلیڤیاش لەهەمان زیندان بوو بەڵام لە ژوورێکی جیاواز.
ناتوانم ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەم، دایکم مردوە!... هەستم بەبێهێزیەکی زۆر دەکرد.
چاوم داخست کاتێک دوای ماوەیەکی زۆر دەرگا گەورەکە کرایەوە و شوێنەکە ڕوناک بۆوە، کەسێک هاتە ژوورەوە بەڵام من بۆ یەک ساتیش نەجوڵام.
چەند بەپەڕۆشـم تا بزانم باوکت چۆن لێرە ڕزگارت دەکات...! بێتاوانیت دەربخات؟
نەمەزانی پیاوەکە دەڵێ چی بەڵام دوای ئەوەی ڕۆیشت چومە سوچێکی ژوورەکەوە و ئەژنۆکانم لەئامێز گرت.
ڕۆژی دواتر بەدەنگی دوو پاسەوان لەخەو هەڵسام..
هەرخۆی نازانم کەی خەوم لێکەوتبوو...هەستە نانەکەت بخۆ.
"یەکێک لە پاسەوانەکان گوتی و قاپێک برنجی لەبەر دەمم دانا لەکاتێکدا میوەیەکیشی لەسەر بوو، نەمخوارد چونکە هیچ ئارەزووی خواردنم نەبوو.ئەو خواردنەت بخۆ، پێوستە هێزت هەبێ تا ئامادەبێ بۆ ئەو سزایەی سبەی بەسەرتدا دەسەپێنرێت. چونکه دەبێت ڕاستیەکان لەدەمتەوە بێتە دەرەوە.
" جەستەم کەوتە لەرزین.. بێگومان چیان بەسەر خالیدا هێنابوو واش بەسەر مندا دێت.سەرم سوڕما کاتێک باوکم بینی هاتـە ژوورەوە..
چاوەکانی ئاوسابوون وادیار بوو زۆر گریابوو وە بێخەویش بوو.ڕاچڵەکیم و جەستەم کەوتە لەرزین کاتێک باوکم بەهەموو هێزی شەقێکی لە قاپە خواردنەکە گرت و بەدیواردا کەوت.
ببـوورە..
"ئەو قسەیەی دەمویست تەواوم نەکرد کاتێک باوکم زللەیەکی لێدام و وایکرد بکەومە سەر زەوی، بەهۆی ئازارەکەیەوە ڕوخسارم سڕ بوو هەستم بە شلەیەکی گەرم کرد لەلوتمەوە هاتە خوارەوە و سەر سینگم قورس بوو. بێگومان ئەو ئێستا زۆر نیگەرانە چونکە هاوسەرەکەی مردوە.خوا بەنەفرەتت بکات، بویتە مایەی خەم و ئازار و کێشە بۆ خێزانەکەم. ژیانی زۆر کەست لەناو برد. خۆت و خوشکەکەت، دەبوو هەرزوو لەناوتان ببەم.
"باوکم گوتی بە هاوارەوە..هێشتا باوکم لەوێ بوو دوو پاسەوان منیان برد تەنانەت باوکم قسەیەکیش لەدەمیەوە دەرنەچوو.
بیگومان ئەگەر بتەوێ سزاکەت کەمم ببێتەوە، پێویستە یەکسەر شوێنێ یاخیبوەکانمان پیبڵێیت.
" حاکم سیڤیل گوتی. ویستی بەردەوامی بەقسەکانی بدات بەڵام پاسەوانێک چوە لایەوەوە و قسەیەکی لەلا کرد و یەکسەر سەیری منی کرد.
![](https://img.wattpad.com/cover/378484049-288-k902597.jpg)
YOU ARE READING
| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
Romantizmزۆری فـەرقـە ، مـەیلـی دڵ و چـەرخـی زەمـانــە! 10/10/2024 ~ دەسـت پێـک 14/11/2024 ~ کۆتـایـی