|20|

107 29 3
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــ







هەمـوو شتێک بەرەو خراپی دەڕۆیشت، کاتێک لەگەڵ خالید چوین تا قسەلەگەڵ مامم بکەیـن بەتەواوی شۆک بوین، کاتێک مامم ئەو بەڵگانەی نیشانی خالیددا کە باوکی تاوانبارە وە گوتـی هیچ شتێکی لەدەست نایە، باوکی منیش لەهەموو ئەممانە ئاگادارە بۆیەش ئەوی تۆمەتبار کردووە، تا ئێستا تەنها لەبەر هاوڕێیەتیەکەیان هیچ قسەیەکی نەکردوە.





تاوانبار بوو بە بازرگارگانیکردن بە چەکەوە لەگەڵ وڵاتە عەرەبیەکان، وە تاوانبارە بە گەندەڵیکردن بە حکومەتەوە و خیانەت کردن بە خەڵکە هەژارەکان،
هەمـوو ئەو خۆراکانەی لەلایان ڕێکخراوەوە بـۆ کەسانی هەژار دادەنران، بەڕێز عومان هەمویان دەفرۆشتەوە...
"بیستنی ئەمانە لە دەمی ماممەوە بۆ خالید زۆر قورس بوو نەیدەزانی باوکی کەسێکی لەو شێوەیەیە تەنانە باوەڕیشی نەدەکرد، چونکە بەڕێز عومان لەلای خەڵک زۆر خۆی بەباشت دەردەخست، تەنانەت منیش نەمدەتوانی باوەڕ بەوشتانە بکەم.




ئاگاداری مامم کردەوە کە من بەدزی باوکمەوە هاتووم و ئاگاداری نەکاتەوە، وە هەروەها ژەنەڕاڵ سێریلۆن نابێت ئێمە ببینێت گەرنا هەم من هەم خالید دەست بەسەر دەکات، بەتایبەت گەر بزانێ خالید هاتوە تا بەدوای باوکیدا بگەڕێ دڵنیام خراپ بەسەر خالیدا دەهێنێت.... مامم پیاوێکی باش بوو وەک باوکم توندڕەو نەبوو. کۆتا قسەی مامم بەتەواوی من و خالیدی شۆک کرد...




باوکت سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوە..داوای لێبوردن دەکەم، هیچم لەدەست نایەت بۆ باوکتی بکەم خالید.
"لەگەڵ گوتنـی قسەکانی مامم خالید چاوی پڕبون لە فرمێسک.




خالید داوای کرد باوکی بهێنن تا چاوی پێی بکەوێت
مامیشم ڕێگەی پێدا بەڵام بەنهێنی دەیهێننە ئێرە تا ژەنەڕاڵ سێریلۆن بەمە نەزانێت.




دوای کاتژمێرێک بەڕێز عومانیان هێنا، کاتێک منی بینی توڕەیی لە چاوەکانیدا دیار بوو بیگومان ئێستا من بۆ هەموو شتێک تۆمەتبار دەکات و ناهەقیشی ناگرم....ئەوەی هەموو ئەو خێزانەی بەم حاڵـە گەیاندوە تەنهـا منـم، ئەوەش ئازارم دەدات.



خالید لەگەڵ باوکی لە ژوورێکدا قسەیـان دەکرد بەنهێنی... بەڵام منیش لەپشتی دەرگاکەوە وەستابووم دەمویست بزانم کاردانەوەی خالید بەرامبەر بە باوکی چیـە...




دڵخۆش بووم بە بینینت کوڕەکەم ، بەڵام ئیتر پێویست ناکات ئاوا بکەیت...
"باوکی خالید گوتـی لەکاتێکدا سەیری ئەو ئەو ئاسنەی دەکرد کە لەچوار دەوری دەستێدا پێچرابوو.





واتـا چی باوکە... بێگومان ڕێگایەک دەدۆزمەوە تا لێرە..
" خالید ئەوەی دەیویست تەواو نەکرد تا باوکی دەستی کردەوەبە قسەکردن.
.


| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now