١. کیم لێلا

12.7K 884 739
                                    

9:10:20 3:26pm FRIDAY

"کاتێک خۆشەویستەکەت راستەقینەیە، قورسە کەجێی بهێڵی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"کاتێک خۆشەویستەکەت راستەقینەیە، قورسە کەجێی بهێڵی ... تەنانەت دوای ئەوەشی کەبۆت دەسەلمێن تۆ تەواو بوویت و تەواوبوویت لەلایان، کەئەوان شایەنی خۆشەویستەکەی تۆ نین" ❥
...........

Lella's pov:

؛ مناڵەکەم جوان دەرەکەوێ.

دایکم چرپاندی لەگەڵ فرمێسکەکان کەگۆشەیەکی چاوەکانیان پرکردبوو.

زەردەخەنەیەکی بچووکم بۆی کرد و سەیری ئەو ئاوێنە درێژەی نێو ژوورەکەم کرد. ئەو عەزیە سپیەی کەپۆشیوومە بەباشی باوەشی کردووە بەلەشما و شێوەی لاشەمی بەباشی پێشان داوە. یەخەی عەزیەکە لەشێوەی دڵ دایە و داپۆشراوە بەپارچە جلێکی شل, عەزیەکە لەکەمەرمەوە لەشێوەی تاڤگەیا هاتۆتە خوارەوە. قژە قاوەییەکەم دەدرەوشێتەوە هەر کەتیشکی خۆرەکە بەنەرمیەوە ماچی دەکات، هاتۆتە خوارەوە تاوەکو لای کەمەرم بەشێوەی شەپۆلداری. ڕازاندنەوەیەکی بچووک لەگەڵ گوڵی پەمەیی و سپی لەسەر قژم، قژمی ستایش کردووە و دەرکەوتنەکەمی بەنرخ تر کردووە. چاوە قاوەییە کاڵەکانم هاتۆتە دەرەوە بەهۆی مەسکارا و ئایلەنەر و هەنێک پشت چاوی nude. سوورهەڵگەڕانێکی بچووک لەسەر ڕوومەتەکانم و سووراوێکی سووری تۆخ لەسەر لێوەکانم. هەموو شتێک تەواو و من بەڕاستی جوان دەرەکەوم.

دەرگاکان کرایەوە و باوکە هاتە ژوورەوە. سەیری ئەوم کرد لەسەرەوە تا خوارەوە و دەستبەجێ زەردەخەنەم کرد. ئەو بەڕاستی قۆز دەرەکەوێ لەنێو قاتە ڕەشەکەیدا.

؛ کاتیەتی شازادە.

باوکم گوتی لەگەڵ زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر لێوەکانی. دڵخۆشکردنی خێزانەکەمم خۆشەوێ، ئەوە منم، دڵخۆشکردنی هەموو کەسێک تەنانەت ئەگەر ئەوەش خەمباریم بۆ بهێنێ بەڵام ئەو جارە نەک تەنها خێزانەکەم دڵخۆشن بەڵکو منیش دڵخۆشم. لەڕاستیدا دڵخۆشی وشەیەکی کەمە بۆ وەسفکردنی جەوەکەم. من مەستم لەدڵخۆشیا.

کێ دڵخۆش نابێت، کاتێک هاوسەرگیری دەکات لەگە ئەو کوڕەی، کەخۆشیویستووە هەر لەقوتابخانەی ئامادەییەوە؟

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now