Vot💞
Comment💗
Follow💕
ن/ت بە بێ هێزی سەیری ئەکرد بەڵام سەیرکردنەکەی زۆری نەخایاند و بورایەوە
هیجون خێرا لە ئوتۆمبێلەکە دابەزی و بەرەولای ن/ت ڕۆیشت
هیجون: کچە جوانەکە تۆ باشی؟؟ {کاتێک بە دەستەکانی بە ڕوخساری ن/ت ی ئەکێشا}
شۆفێر: خاتوو هیجون چیبکەین؟
هیجون: حاڵی زۆر خراپە و تایەکی بەرزی هەیە
شۆفێر: کەواتە بیبەین بۆ نەخۆش خانە؟؟
هیجون: نا لەوانەیە لەدەست کەسێک ڕایکردبێ ئەوکات لە نەخۆشخانە سەلامەت نابێ ئەیبەین بۆ ماڵی خۆمان
شۆفێر: مەبەستت کام ماڵ؟؟ ئەی بەڕێز جیۆن توڕە ئەبێ بەو کارە
هیجون: ماڵی ناو دارستانەکە ئەڵێم ئەوێ سەلامەتە و کەسیشی لێ نیە
شۆفێر: باشە کەواتە با بیبەین
هیجون: تۆ مەیە سپاس خۆم ئەیبەم وە هیچ سەبارەت بە هاتنەوەم بە ماڵەوە مەڵێ باشە
شۆفێر: باشە هەرچۆنی تۆ بتەوێ خاتوون
شۆفێرەکە یارمەتی هیجون ی دا بۆ ئەوەی ن/ت بکاتە ناو ئوتۆمبێلەکە...دواتر شۆفێرەکە ڕۆیشت و هیجونیش ن/ت ی برد بۆ خانووی دارستانەکە کاتێک گەیشتن هیجون کلیلە زیادەکەی لە ژێر گوڵەکان دەرکرد و دەرگای کردەوە و ن/ت ی بردە ژوورەوە
دواتر لە جل و بەرگەکانی خۆی کە لە خانووی دارستانەکە هەیبوو جل و بەرگێکی پاکی لەبەر ن/ت کرد و ڕوخسارە بە برینەکەی بۆ پاک کردەوە ... دواتر ن/ت لەسەر بێدەکەی خۆی داناو بە پەڕۆیەک هەوڵی دابەزاندنەوەی تاییەکەی ئەدا... دوای ئەوەی کە کەمێک ساردی کردەوە و تای دابەزی هیجون یش لە تەنیشت ن/ت پاڵکەوت و خەوی لێ کەوت..وە بۆیە لای ن/ت خەوت بۆ ئەوەی کە شەو درانگ تای بەرز بویەوە خێرا ساردی بکاتەوەخەونەکەی ن/ت: " تکایە وامەکە تکایە قژم مەبڕە... تکایە وازم لێ بێنە دەستم مەبڕە تۆ ئازارم ئەدەی....بۆچی بەردەوام بە خراپی مامەڵەم لەگەڵ ئەکەی... تکایە بە هەتیوو ناوم مەهێنە..."
ن/ت ئارەقێکی زۆری کردبوەوە و فرمێسک لە چاوی ئەهاتە خوارەوە و سەرینەکەی بە فرمێسک تەڕ ببو بە دەنگێکی کز ئەیوت " نا...نا...تکایە وازم لێ بێنە...تکایە دایکە وەرە ڕزگارم بکە....ناا..تکایە"
بەردەوام بە دەنگێکی کز ئەم قسانەی ئەکرد و فرمێسک بە چاویا ئەهاتە خوارەوە بە بیستنی ئەو دەنگانە هیجون خەبەری بوەوە و خێرا هەستا پەڕۆکەی لەسەر نێوچەوانی ن/ت دانا و لەشی بۆ سارد کردەوە هیجون زۆر خەمی بۆ حاڵی ن/ت ئەخوارد دەستی بە ڕوخساری ن/ت ئەهێناو ئەیوت "تۆش یەکێکیت لە قوربانیەکانی ژیان؟؟....ئاھ ژیان زۆر نادادپەروەرانەیە...ئەبێ ئازارەکەی تۆ چی بێت؟...ئێستا هاوتەمەنەکانی تۆ بەردەوام لە شوێنی خۆشن و ئاهەنگ ئەگێڕن و دڵخۆشن...هاوڕێی زۆریان هەیە و خۆشەویستی ئەکەن...تۆش ئەڵێی تەنها جەستەیەکی بێ ڕوحیت هەر دیارە زۆر ماندوی لە ژیان" کاتێک وتی کە دەستی بە قژی ن/ت ا ئەهێنا بەڵام ن/ت گوێی لە هیچکام لە قسەکان نەبوو تەنها دەنگی لاواز و کزی دەرئەکرد هیجون بەردەوام بوو لە ساردکردنەوەی ن/ت وەک دایک بۆ ڕۆڵەکەی...ئەیویست نەخەوێت بەڶام بێ ویستی خۆی خەوی لێ کەوت!!

YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Romanceخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41