Vot💞
Comment💗
Follow💕
هیجون بزەیەکی بچوکی کرد و وتی "بەڵێ ڕێک بەو شێوەیە"
ب.جیۆن: ئەی بۆچی پێشتر پێت نەوتوم؟؟ من باوکی تۆم ئەبوایە زووتر بزانم {بە توڕەی}
هیجون بزایەکی کەمی کرد و وتی : بیرت هاتەوە کە باوکی
ب.جیۆن: ئێستا کاتی ئەو قسانە نیە...تۆ ناتوانی ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێنیت
هیجون: ئەگەر بمەوێ ئەیکەم...بەڵام ئەتوانین ڕێکەوتنێک بکەین
ب.جیۆن: تۆ ئێستا ئەتەوێ ڕێکەوتن لەگەڵ باوکت بکەی؟؟
هیجون: تۆ ناچارت کردم ببورە
ب.جیۆن: ئایش نەفرەت...باشە دەی چیت ئەوێ؟؟
هیجون: واز لە جۆنگکوک بێنە تێکەڵی کارەکانی خۆتی مەکە...ئەو ئیزابێلای خۆشناوێ
ب.جیۆن: هههههه...هەرگیز
هیجون: باشە کەواتە منیش لەگەڵ کۆمپانیای پارک ڕێکەوتن ئەکەم {کاتێک بەرەو لای دەرگاکە ڕۆیشت}
ب.جیۆن: ئەوە لەبەر سوهو ئەکەی؟؟ واو کچی بەڕێز جیۆن وازی لەباوکی هێنا لەبەر کوڕێک...خەڵک چیمان پێ ئەڵێ؟؟
هیجون: باوکە بیرتە دوو ساڵ پێش ئێستا کاتێک تۆ هاتیتە ماڵەوە داوات لێ کردم هاوسەرگیری لەگەڵ سوهو بکەم بەڵام من ڕەتم کردەوە...دواتر تۆ بەزۆر وات لێ کردم کە ببم بە دەزگیرانی...دواتر من هەستم کرد خۆشم ئەوێ لەبەر ئەوەی زۆر باشبوو بۆم...بەڵام... بەڵام تۆ {نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات چونکە بە گریانێکی زۆر ڕۆیشتە دەرەوە}
هیجون بە ڕاکردن و گریان ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی و خۆی هەڵدایە سەر بێدەکەی و وتی "خوایە گیان باوکم کەی تێئەگات کە پارە هەموو کات بەختەوەری ناهێنێت" دواتر بە گریانەوە خەوی لێکەوت
بەیانی لای ن/ت و کچەکان
ن/ت و میسوو و لیا بە دەنگی نونا هەستان لە خەو
نونا بە هاوار و بۆڵەوە بەردەوام ئەیوت "ئای کچینە دە هەستن دوائەکەوین بۆ قوتابخانە"
لیا کاتێک بەزۆر چاوەکانی کردەوە وتی "یااا تۆ کەی ئەوەنە حەزت لە قوتابخانە بووە"
میسوو: ئاھ بێگومان لەبەر بۆنگی وائەکات
نونا: یااا وامەکەن...دە ن/ت تۆ شتێک بڵێ
ن/ت: کچم تۆ خۆت بینیوە قژت بۆ ئاوا لێکردوە دەموو چاوت بۆ ئاوایە زۆر مکیاجت کردوە {بە پێکەنینەوە قسەکانی ئەکرد}
نونا: یااا ناشرین دەر ئەکەوم؟؟ ئاھ چیبکەم؟؟ {بە شڵەژاویەکی زۆرەوە}
لیا: نانا زۆر جوانی...ن/ت تۆش زیاتر مەیشڵەژێنە
YOU ARE READING
تاوانی من چیە کە دڵم تۆی ئەوێت❥
Romanceخۆشەویستی کچێکی هەتیوخانە بەرامبەر کوڕێکی دەوڵەمەن چی لێ بەسەر دێت؟! ئەڵێن خۆشەویستی یەک لایەنە مرۆڤەکان لەناو ئەبات بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک هەردولا ئەو خۆشەویستیە قبوڵ بکەن چیرۆکەکە بیرۆکەی خۆمە😊 دەستپێک←نازانم🙂😂 کۆتای← 5/8/2022 ژمارەی پارت← 41
